riklam

هەوڵەکانی یەکێتی بۆ خزمەتکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە بەردەوامە

عیراق 05:06 PM - 2026-10-20
هەوڵەکانی یەکێتی بۆ خزمەتکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە بەردەوامە تایبەت

هەوڵەکانی یەکێتی بۆ خزمەتکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە بەردەوامە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەرێم و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگ لە بەغداد لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەنجامدرا.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەمڕۆ لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کۆمسیۆنی وزەی ئەتۆمی عیراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد و ئەنجومەنی باڵای شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی عیراق کۆبوومەوە.

راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکاندا جەختمان لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکی بێت لە سەرجەم پڕۆژە و خولە ڕاهێنانەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم (IAEA) لە عیراق و لەبەرامبەریشدا کۆمیسیۆنی وزەی ئەتۆمی عیراق ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە مەبەستی دابینکردنی ئامێری پزیشکی پێشکەوتوو بۆ هەرێم بە سیستمی هاوبەشیکردنی تێچوو (Cost Sharing)، کە نیوەی تێچووەکەی لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە دابین دەکرێت.

د. بڕیار رەشید ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەیەکی دیکەمان بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی هەرێم و کۆمیسیۆنی وزەی ئەتۆمی عیراق بوو کە بەڵێنی پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویستمان پێدرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدرێژەی کۆبوونەوەکانمدا لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی عیراق جەختمان لەوەکردەوە، کە هەرێمی کوردستان دەبێت بەشدار بێت لە هەر پڕۆژەیەکی هاوبەش لە بواری چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک، هەروەک لە ماوەی ڕابردوودا، بەدوای هەوڵەکانمان، هەرێمی کوردستان لە دوو پڕۆژەدا بەشدار کراوە، داواشمان کرد ئەم بەشدارییە سەرجەم پڕۆژەکانی داهاتوو لە ناوخۆ و دەرەوەش بگرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket