قوباد تاڵەبانی: ئەوروپا دەتوانێت ئاستی هاوکارییەکانی زیاتر بکات
کوردستان 06:19 PM - 2026-10-20
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
دیمەنی یەکێک لە کۆبوونەوەکانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و ستێفان ڤێنت، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی یەکەمدا لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرا و جەخت کرایەوە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو لەم دۆخەی عێراق و ناوچەکەدا هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان و عێراق.
هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی زیاترکردنی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان یەکێتیی ئەورووپا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.
لە کۆبوونەوەی دووەمیشدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵندا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکاری و پشتیوانییەکانی حکومەتی هۆڵندای کرد لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا. ئاماژەی بەوەدا کە راهێنانی جوتیارانی کوردستان و گواستنەوەی ئەزموونی هۆڵندا لەم ساڵانەی دواییدا کاریگەریی باشی هەبووە لەسەر زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرزکردنەوەی کوالێتیی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاماژەدان بە گرنگیی کەرتی کشتوکاڵ بۆ هەرێمی کوردستان داوایکرد لە داهاتووشدا ئاستی هاوکارییەکان و بە تایبەتیش لە بواری پەرەپێدانی تواناکانی جوتیارانی کوردستاندا زیاتر بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

