riklam

راگەیەنراوێکی ھاوبەش لەسەر کوژرانی کچێک و تۆمەتبارکردنی چەند رۆژنامەنووسێکی ژن

کوردستان 09:57 PM - 2026-10-20
لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان تایبەت

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان

سلێمانی

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان-لقی سلێمانی و رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان، لەسەر کوژرانی کچێک و تۆمەتبارکردنی چەند رۆژنامەنووسێکی ژن، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: وێڕای سەرکۆنە و نیگەرانی توندمان بۆ کوشتنی کچێک بە ناوی (ک ب) ، بەتوندیی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو رەفتارە نەشیاو و نەگونجاوەی لە ھەندێک میدیای نابەرپرس و سێبەرەوە کران بەگوێنەدان بە رێکاریی یاسایی و بڕیاری کۆتایی لایەنە بەرپرسەکانی ناوخۆی شاری سلێمانیەوە، ئەم ھەڵسوکەوتەی کە ئەمڕۆ نواندیان، دەچێتە خانەی ناشیرین کردن و ناوزڕاندنی کچانی میدیاکارو ناوبانگی شاری سلێمانیەوە.

دەقی راگەیەندراوە هاوبەشەکە:

وێڕای سەرکۆنە و نیگەرانی توندمان بۆ کوشتنی کچێک بە ناوی (ک ب) ، بەتوندیی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو رەفتارە نەشیاو و نەگونجاوەی لە ھەندێک میدیای نابەرپرس و سێبەرەوە کران بەگوێنەدان بە رێکاریی یاسایی و بڕیاری کۆتایی لایەنە بەرپرسەکانی ناوخۆی شاری سلێمانیەوە، ئەم ھەڵسوکەوتەی کە ئەمڕۆ نواندیان، دەچێتە خانەی ناشیرین کردن و ناوزڕاندنی کچانی میدیاکارو ناوبانگی شاری سلێمانیەوە، یاساو دەزگا یاساییەکان تاکە لایەنن کە لەچوارچێوەی کارو پیشەی رۆژانەی خۆیان بۆیان ھەیە ھەر کەیسێک یەکلا بکەنەوە نەوەک پەیجە سێبەرەکان کە لێرەو لەوێ کار بۆ تێکدانی رەوتی دادگاو دادگایی لە شارەکەماندا دەکەن.

ئێمە کە لە خوارەوە ئیمزامان کردوە بەپێی راستیی (تۆمەتبار بێتاوانە تا ئەو کاتەی دادگا بڕیاری کۆتایی دەدات)، لە ژنان و رۆژنامەنووسانی خۆمان دەڕوانین و کار یش بۆ سزادان و ئاشکراکردنی ئەو دەستانە دەکەین، کە لەبۆسەی غەدر و ناوزڕاندنی شارەکەمان و کچان و ژنانی شارەکەدان.

بڕیاری سەرەتا و کۆتایی بۆ یاسا و لایەنە یاساییەکانە..داوای داخستنی ئەو پەیجە ترسنۆکانەش دەکەین کەلە بۆسەدان و دەیانەوێت فرسەتی تۆمەتبار کردنی ژنان بقۆزنەوە.

تا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوام بن، تۆمەتبارکردنی هەر کەسێک بنەمای یاسایی نابێت.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان-لقی سلێمانی
رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان
20/10/2026

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket