riklam

پاكستان جەخت لەبەردەوامیی هەوڵەكانی بۆ ناوەندگیری نێوان واشنتن و تاران دەكاتەوە

جیهان 09:27 AM - 2026-10-21
ناوەندگیریی نێوان تاران و واشنتن PUKMEDIA

ناوەندگیریی نێوان تاران و واشنتن

جیهانى

جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی پاكستان، جەخت دەكاتەوە كە وڵاتەكەی بەردەوامە لە ناوەندگیریی نێوان ئەمریكاو ئێران بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا.

محەمەد ئیسحاق دار، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی پاكستان، جەختیكردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ ناوەندگیریی لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێران و تیشكی خستە سەر ئەوەی كە دیالۆگ و دیپلۆماسی باشترین رێگان بۆ كۆنتڕۆڵكردن و هێوركردنەوەی گرژییە ناوچەیییەكان و گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانەی بەردەوام.

راشیگەیاند: كە پاكستان لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ئاسانكاریی لە پەیوەندییەكان لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان و كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەی كەنداو و رۆژئاوای ئاسیا و پشتگیری وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكانی تایبەت بە چارەسەركردنەوەی ناكۆكییەكان بە رێگای ئاشتیانە دووپاتكردەوە.

ئەم هەڵوێستە هاوكاتە لەگەڵ راپۆرتەكان سەبارەت بە سەردانی فەرماندەی سوپای پاكستان بۆ تاران، لە چوارچێوەی جووڵە دیپلۆماسییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان كە ئامانج لێیان زیندووكردنەوەی رێڕەوی دانوستان لە نێوان واشنتن و تاران و كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی روبەڕوبوونەوەی سەربازییە لە ناوچەكەدا.

ئەم جوڵانەی پاكستان لە كاتێكدایە كە هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران روو لە زیادبوون دەكەن، لە ناو نیگەرانییەكان سەبارەت بە دەرئەنجامەكانی هەر پەرەسەندنێكی نوێ لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە.

ئیسلام‌ ئاباد لەڕێگەی بەردەوامبوونی لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەوڵ دەدات پشتگیری لە دیالۆگ و نزیككردنەوەی بۆچوونەكان بكات، بە چەشنێك كە هاوكار بێت لەڕەخساندنی زەمینە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی كە گرژییەكان كەمبكاتەوە و ناوچەكە لە قەیرانی زیاتر دووربخاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket