riklam

ترەمپ: ئەوەی لە فەرەنسا روودەدات شۆڕشە و پەیوەندی بە کۆچبەرییەوە هەیە

جیهان 10:06 AM - 2026-10-21
دۆناڵد ترەمپ reuters

دۆناڵد ترەمپ

ئەمریكا

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئەوەی لە فەرەنسا روودەدات شۆڕشە و تەنها خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی نییە، رووسیاش ئارەزوو دەکات بگاتە رێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا و کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەوەی لە فەرەنسا روودەدات شۆڕشە نەک دەربڕینی ناڕەزایەتی و هۆکاری کێشەکەش کۆچبەرییە و پێویستە ئەوروپا بارودۆخی خۆی سەبارەت بە کۆچبەری چاک بکات، ئەگەر نا کیشوەرەکە بەو شێوەیەی دەیناسین نامێنێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: رووسیا ئارەزوو دەکات بگاتە رێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا و کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket