riklam

باران بارین دەستپێدەكات

کوردستان 10:37 AM - 2026-10-21
ناجێگیریی كەشوهەوا PUKMEDIA AI

ناجێگیریی كەشوهەوا

كوردستان

كەشناسی هەرێم، پێشبینی هەورە بروسكە و هەورە تریشقە و  باران بارین دەكات و رایدەگەیەنێت: پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوار شەممە  21ی 10ی 2026،  ئاسمان  هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری هەورە بروسكە و بارینی بارانێكی كەم لە كات و شوێنی جیا جیادا دەبێت، لە درەنگانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەكات بە تایبەت لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین وە بەشێك لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.  

راشیگەیاندووە: پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوەو بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆك: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 28 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

كەشناسی راشیگەیاندووە: سبەی پێنچ شەممە 22ی 10 ی 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی بەیانی كاریگەری باران بارین و هەورە تریشقە تا كاتەكانی نیوەرۆ لەسەر ئەم ناوچانە بەردەوامی دەبێت ( ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی، بەشێك لە ناوچەی جیا جیای پارێزگای هەولێر، ئیدارەی راپەرین، بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ ناوچەی جیا جیای ئیدارەی گەرمیان) لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی  
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 29 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket