riklam

چیفتچی: پڕۆسەی ئاشتی لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە

جیهان 11:05 AM - 2026-10-21
مستەفا چفتچی، وەزیری ناوخۆی توركیا Evrenselê Turkî

مستەفا چفتچی، وەزیری ناوخۆی توركیا

تورکیا

مستەفا چفتچی، وەزیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت: هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و رێگریی كردن لە هەر هەوڵێكی تێكدەرانە. 

مستەفا چفتچی، وەزیری ناوخۆی توركیا، رایگەیاند: پڕۆسەی ئاشتی بە سەركەوتوویی بەرەو پێشەوە دەچێت و نزیك دەبێتەوە لە كۆتایی و دەبێت پڕۆسەكە سەركەوتووبێت، چونكە كاتی زۆرمان لەبەردەستدا نییە.

راشیگەیاند: بەهۆی باشتربوونی دۆخی ئەمنیەوە، وەزارەتی ناوخۆی توركیا دوو هەزار و 63 خاڵی پشكنینی هەڵوەشاندووەتەوە.

چفتچی ئاماژەی بەوەشكرد: كە رەنگە هەوڵی تێكدانی پڕۆسەی ئاشتی هەبێت، بەڵام دەبێت ئەم پڕۆسەیە بگاتە سەركەوتن و هەموو هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ سەرخستنی.

وتیشی: دوژمن هەمیشە دوژمنایەتی خۆی دەكات، بۆ ئەوەی دەرفەت بەو كەسانە نەدەین، هەموو رێكارێكی پێویست دەگرینەبەر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket