ئەمڕۆ كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان کۆتایى پێدێت
کوردستان 11:15 AM - 2026-10-21
PUKMEDIA
وێنەیەکى دوێنێى کۆنفرانسەکە
ئەمڕۆ چوار شەممە 21ى10ى2026 كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە
باشووری كوردستان (1976 - 1991) بە دروشمی "شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی"
بۆ دووەمین رۆژ و کۆتا رۆژ لە شارى سلێمانى بەڕێوەدەچێت، کە كۆنفرانسەكە بەهاوبەشی
مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆلێجی زانستە
مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچێت.
لەوبارەیەوە د. پاڤێ جەمیل، سەرپەرشتیاری كۆنفرانسەكە بە PUKMEDIA ی
راگەیاندبوو: ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە ئامادەكاریی بۆ كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكە
دەكرێت و لە 10ی 3ی 2026 ەوە راگەیەندراوە، هەروەها لە 11ی 3ی 2026 ەوە تاوەكو 1ی
5ی 2026 پوختەكان وەرگیراون و لە 10ی 5ی 2026، وەڵامی پوختە پەسند كراوەكان
دراوەتەوە، هاوكات لە 11ی 5ی 2026 ەوە تاوەكو 11ی 8ی 2026 توێژنەوەكان وەرگیراون و
لە 12ی 9ی 2026 وەڵامی توێژینەوە پەسند كراوەكان دراوەتەوە و چەندین میوانی
ناوخۆیی و دەرەكی بەشداریی كۆنفرانسەكە دەكەن.
دوێنێ سێ شەممە 20ى10ى2026 یەکەمین رۆژى کۆنفرانسەکە بوو، ئەمڕۆ
دووەمین رۆژیەتى، کە لە هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت و تێیدا 56
توێژینەوە پێشكەش بە كۆنفرانسەكە كراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆ
یەكەمینجارە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشووری كوردستان (1976 - 1991) بە
دروشمی "شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی" ئەنجام بدرێت، كە ئامانج لێی
خوێندنەوەیەكی نوێ و ئەكادیمییە بۆ دەستپێك و سەروەریی ئەو شۆڕشە، هەروەها هاندانی
مامۆستایانی زانكۆو توێژەرانە بۆ گرنگیدان و دەرخستنی لایەنە جیاوازەكانی ئەو
شۆڕشە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

