قوباد تاڵەبانی: لایەنە کوردستانییەکان لە بەغداد بەیەکدەنگییەوە کار بۆ شایستە داراییەکان بکەن
کوردستان 02:26 PM - 2026-10-21
راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران
قوباد تاڵەبانی و ستیڤ ڤەیگن هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ باڵیۆز ستیڤ
ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کۆبووەوە و پێکەوە
تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (21/10/2026) بە ئامادەبوونی
گویندەلن ویندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی
سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی خێراترکردنی
هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.
سەبارەت بە حکومەتی فیدڕاڵیش، هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بە
تەواوبوونی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی حکومەت و جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی
کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گفتوگۆکانی پەیوەندیدار
بە پرسی بودجە و بە پێویستی زانی لایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگی و یەکڕیزییەوە
لە بەغدا کاربکەن بۆ چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

