riklam

هەرێمی کوردستان و تورکیا کارئاسانی بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دەکەن

کوردستان 03:27 PM - 2026-10-21
قوباد تاڵەبانی و ئەرمان تۆپجوو، کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران

قوباد تاڵەبانی و ئەرمان تۆپجوو، کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیکرد لە ئەرمان تۆپجوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (21/10/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیای لە سلێمانی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و کلتووریدا.

هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش لە بواری کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی کوردستان و تورکیا بۆ ئەوەی ئاستی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket