riklam

پەتایەکی وەرزیی توند لە ناو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە

کوردستان 03:42 PM - 2026-10-21
نەخۆشخانەی د.جەمال بۆ منداڵان PUKMEDIA

نەخۆشخانەی د.جەمال بۆ منداڵان

سلێمانی

پەتایەکی وەرزی لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و رێنمایی دایکان و باوکان دەکرێت، منداڵەکانیان بپارێزن دوورکەونەوە لە ماچکردنیان.

لەوبارەیەشەوە د.بیلال محەمەد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە ڤایرۆسییە و هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا تووشی منداڵان و گەوران دەبێت.

راشیگەیاند: لەئێستادا ژمارەیەک نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان لەسلێمانی هەیە و نەخۆشخانەی فێرکاری د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان 24 سەعات کاردەکات و خزمەتی منداڵان دەکات بە بێ جیاوازی لە هەر شارێکی هەرێمی کوردستانەوە سەردان بکات.

د.بیلال محەمەد داواشی لە دایبابان کرد، کە منداڵەکانیان بپارێزن و دووربکەونەوە لە تێکەڵبوون و رێگە نەدەن هیچ کەسێک منداڵەکانیان ماچ بکات.

ماوەی 15 رۆژە پەتایەکی وەرزی هەرێمی کوردستان بە گشتی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک منداڵ هەڵگری ڤایرۆسەکەن و نەخۆشن و بەشێکیان لەژێر چاودێریدان.
 PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket