riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی شەماڵ عومەر

پرسەنامە 04:53 PM - 2026-10-21
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی شەماڵ عومەر، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکە: 

برای بەڕێزم مامۆستا جەمال غەمبار شاعیری گەورەی گەلی کورد و خێزان و خانەوادەی هونەرمەندی کۆچکردوو مامۆستا شەماڵ عومەر

بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ( شەماڵ عومەر ) ـی براتانم پێگەیشت .!

مامۆستا شەماڵ عومەر هونەرمەندێکی گەورە و شانۆکارێکی دیاری کوردە بە کارە هونەرییەکانی خزمەتێکی زۆری تەختی شانۆ و هونەری کوردی کردووە ، بەرێزەوە لە هەوڵ و کۆششەکانی دەڕوانین . بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و هەموو خزم کەس و کار و هاوڕێ و سەندیکای هونەرمەندان دەکەم ، لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین .

داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket