دادگاى سلێمانى: شوقە و خانوو بەناوى عەرەب و بیانییەوە ناکرێت
کوردستان 08:48 PM - 2026-10-21
PUKMEDIA
کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێ بوون لە سلێمانی
ئەمڕۆ 21ی10ی2026، دادگاى کارگێڕى سلێمانى، بڕیارێکی پێشووی پارێزگای سلێمانی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک موڵک و زەوى و شوقە بە عەرەب و
بیانى نەفرۆشرێت.
ئومێد جاف، پارێزەر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای کارگێڕی سلێمانی، لەسەر شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستان
و بە تایبەتی سلێمانی، لە بارەی فرۆشتنی موڵک و خانوو زەوی بە هاووڵاتییانی عەرەب و
بیانی لە سلێمانی، بڕیاریدا لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک موڵک و زەوی و شوقە بە عەرەب
و بیانی نەفرۆشرێت، بەشێوەیەک لە رۆژی
21ی10ی2026، دادگای کارگێڕیی سلێمانی لە
دۆسیەی داوای ژمارە (57/ك/2026)، بڕیارێکی بۆ پاراستنی ناسنامەی دانیشتوان
لەهەرێمی کوردستان دەرکرد، کە بۆ یەکەمین جارە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان
بریارێکی لەم شێوەیە دەردەچێت.
دادگا بریاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی کارگێڕیی ژمارە (6448 لــە 6/6/2026)ی
پارێزگای سلێمانی، کە رەزامەندیان داوە بە (تۆمارکردنی شوقەو خانوو بە ناوی هاووڵاتیانی
عیراقی و هاووڵاتیانی بیانی هاوشێوەی هاووڵاتیانی سلێمانی، لەژێر ناوی "گەشەپێدانی
بواری گەشتیاری و ئابووری" .
فەرمانی پارێزگار هۆکاربووە بۆ کۆچی بە لێشاوی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی
هاووڵاتیانی ناوەراست و خواری عیراق بۆ هەرێمی کوردستان و شێواندنی پێکهاتەی
ڕەسەنی شاری سلیمانی،کە ئەمەش پێچەوانەی ئامانجەکانی دەستوری هەمیشەیی عیراقە، بەهۆی
لێشاوی کۆچکردنی نەتەوەی عەرەب بۆ هەرێمی کوردستان.
بڕیارەکەی دادگای سلێمانی، هاوتەریبە لەگەڵ مافە
دەستووریەکانی خەڵکی رەسەنی کوردستان، کە لە دەقی ماددەی (23/سێیەم/ ب)، بە شێوەی
رەها(مطلق) قەدەغەی هەر جۆرە خاوەندارێتییەک دەکات، ئەگەر ئامانج لێی گۆڕانکاریی
دیمۆگرافی بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

