قوباد تاڵەبانی پێنج ملیار دینار بۆ قەزای رزگاری تەرخاندەکات
کوردستان 02:57 PM - 2025-09-25
راگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی
لەدوای بڕیاری بەقەزابوونی رزگاری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
بڕی پێنج ملیار دیناری بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزاکە تەرخانکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلول، جەمال مام ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری
رایگەیاندووە: لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
بڕی پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای رزگاری سەر بە ئیدارەی
گەرمیان تەرخانکراوە، هەروەها لە داهاتوشدا لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری قەزاکە
ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی دەهێندرێنە رزگاری.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لەرابردوودا ژمارەیەک زەوی لە رزگاری فرۆشراون و بڕی
دوو ملیار و 750 ملیۆن دیناری تریش کە هی فرۆشتنی ئەو زەویانەن بەهەمان شێوە بۆ
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخاندەکرێن.
هەرلەوبارەیەوە، جەلال
شێخ نوری ،سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی قوباد تاڵەبانی،
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کرد و رایگەیاند لەماوەکانی رابردوودا
رۆڵی کارای هەبووە لە رێککارەکانی بەقەزابوونی رزگاری و پشتگیری تەواویان کردووین.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لە رۆژی چوارشەممە 24ی ئەیلولی 2025 جەلال شێخ نوری ،سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەقەزابوونی ناحیەی رزگاری راگەیاند کە
ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاترە لە 50 کەس و نزیکەی 14 هەزار خێزانی تیدایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

