ده‌ستی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی یه‌كێتی ناوچه جیاوازه‌كان ده‌گرێته‌وه
کوردستان 11:54 AM - 2025-10-15
کوردستانى نوێ
وێنەى پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى لە گەرمیان
دەستى خزمەتگوزارى و ئاوەدانى یەکێتیى نیشتمانیى
کوردستان ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى لە قەڵادزێ
بەردەوامە و پڕۆژەى دووساید کردنى رێگەى نێوان گردەگۆزینە-ساڵح ئاغا خراوەتە بوارى
جێبەجێکردنەوە، هەوروەها کۆنکرێتکردنى گەڕەکى دەروازەى کەرکوک لە قۆناغى کۆتاییدایە.
10 ملیار دینار بۆ قه‌ڵادزێ ته‌رخانكراوه
جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌قه‌ڵادزێ به‌رده‌وامه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا سێ قۆناغی دیكه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 60 مه‌تریی قه‌ڵادزێ ته‌واوده‌كرێت و چوار گه‌ڕه‌كیش قیر و كۆنكرێتیان پێده‌گات و ناو بازاڕیش نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش زیاتر له 10 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
ئارام محه‌مه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند: زیاتر له 10 ملیار دینار بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی رێگه‌سازیی له قه‌ڵادزێ ته‌رخانكراوه.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژانه‌دا قه‌ڵادزێ له رووی رێگاسازییهوه، هه‌نگاوێكی گرنگ رووه‌و گه‌شانه‌وه و بووژانه‌وه ده‌بێت و خزمه‌تێكی زۆرباشی دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌كات.
پڕۆژه‌ی رێگای گرده‌گۆزینه-ساڵح ئاغا خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
پڕۆژه‌ی دووساید كردنی رێگه‌ی نێوان گرده‌گۆزینه-ساڵح ئاغا خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌تووش رایگه‌یاند: رێگایه‌كی ستراتیژیه‌و گوند و ناوچه‌كانی سه‌ر رێگای مه‌رزی په‌روێزخان و باشووری خانه‌قین سوودی لێده‌بینن.
سه‌ردار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌توو، رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای نێوان گرده‌گۆزینه بۆ ساڵح ئاغا به‌درێژیی 3700 مه‌تر به دوو ئاڕاسته ده‌ستیپێكردووه، كه ئاڕاسته‌یه‌كی له‌ناو گوندی ساڵح ئاغاوه بۆ بازگه‌ی ساڵح ئاغا ده‌چێت و ئاڕاسته‌كه‌ی دیكه‌ش له گه‌ڕه‌كی گرده‌گۆزینه‌وه بۆ ساڵح ئاغا جێبه‌جێده‌كرێت.
كۆنكرێتكردنی گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی كه‌ركوك له قۆناغی كۆتاییدایه
شاره‌وانی كه‌ركوكیش ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژیی ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیش رایگه‌یاند: به بڕیاری رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و كۆڵانهكای ناو شار كۆنكرێت ده‌كرێن.
ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك، رایگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌دا سه‌رقاڵی كۆنكرێتكردنی كۆڵانه‌كانی ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركوكین، كه ده‌بێت پێش بارانبارین ته‌واو ببێت.
وتیشی: له‌و رۆژه‌وه‌ی ئیداره‌ی نوێی پارێزگا ده‌ستبه‌كاربووه، پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ زیاتر %80ی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك به بێ جیاوازی خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

