riklam

سعودیە پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی هەسەدە دەکات

کوردستان 10:04 PM - 2026-08-26
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە راگەیاندنی وەزارەت

لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە

سعودیە پێشوازی لە یەکگرتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتی سوریا و دووپاتیشی دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی سەقامگیری زیاتر بۆ گەلی سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، لە راگەیەنراوێکیدا، ئاماژەی بەوە کردووە: ئەم هەنگاوە پێشکەوتنێکی ئەرێنییە و بەشدار دەبێت لە گەیشتن بەو ئاسایش و سەقامگیرییەی کە گەلانی سوریا ئارەزووی دەکەن.

سعودیە پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی بۆ ئەو هەنگاو و ڕێوشوێنانە دووپاتکردەوە کە لە ئێستادا لەلایەن حکومەتی سوریاوە دەگیرێنەبەر.

لە کۆتایشدا ڕایگەیاندووە: ئەم هەوڵانە بە پلەی یەکەم بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی سوریایە بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێگای یەکێتی نەتەوەیی و گەشەپێدانی هەمەلایەنە لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket