ماکرۆن پێشوازی لە پرۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدە بۆ ناو دەوڵەتی سوریا دەکات
کوردستان 11:07 PM - 2026-08-26
میدیاکان
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
سەرۆکی فەرەنسا پیرۆزبایی تێکەڵبوونی ئاشتییانەی هەسەدەی بۆ ناو
دەوڵەتی سوریا کرد و هەنگاوەکەی بە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەو
وڵاتەدا ناوزەند کرد.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی
سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریا و تێکەڵبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ
ناو دامەزراوەکانی دەوڵەت بڵاوکردەوە و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی گواستنەوەی
سیاسی دووپاتکردەوە.
سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە سوریا کرد بەهۆی تێکەڵکردنی ئاشتییانەی
هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ناو دەوڵەتی سوریا و ئەم هەنگاوەی بە
شۆڕشێکی یەکلاکەرەوە لە پرۆسەی سیاسیی ئەو وڵاتەدا وەسف کرد.
ماکرۆن باسی لە پەیوەستبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کرد و هاوکات
پێزانینی خۆی بۆ هەستی بەرپرسیارییەتی مەزڵوم عەبدی و سەرکردایەتیی هەسەدە دەربڕی.
سەرۆکی فەرەنسا جەختی
کردەوە لەوەی فەرەنسا لە سەرەتای پرۆسەی گواستنەوە رۆڵێکی چالاکی لە پشتیوانیکردنی
ئەم ئاڕاستەیەدا بینیوە و بە وردی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی
گواستنەوە لە سوریا، بە مەرجێک رێز لە یەکپارچەیی، سەروەریی خاک، هەموو پێکهاتەکان
و قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بگرێت، بەوپێیەی ئەمە تاکە رێگەیە بۆ
بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سعودیە پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی هەسەدە دەکات
10:04 PM - 2026-08-26 -
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان: لەراگرتنی کارکردن لەگەڵ کۆڕەک تێلیکۆم بەردەوام دەبین
09:39 PM - 2026-08-26 -
مۆرین مکلکی دۆستی گەلی کورد کۆچی دوایی کرد
08:00 PM - 2026-08-26 -
میدیاكانی سلێمانی پهیماننامهیهكیان لهبواری ژینگهدا ئیمزا كرد
06:12 PM - 2026-08-26
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:07 PM - 2026-08-26 ماکرۆن پێشوازی لە پرۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدە بۆ ناو دەوڵەتی سوریا دەکات
وەزارەتى خوێندنى باڵا: بەشى زمانى کوردى لە وڵاتى چین کرایەوە
07:20 PM - 2026-08-26
ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ چەند پرۆژە یاسایەک کرد
06:28 PM - 2026-08-26
بانکی ناوەندی عیراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
05:23 PM - 2026-08-26
سەدان کەس لە لافاوەکەی نیپاڵ بێسەروشوێن بوون
03:32 PM - 2026-08-26
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 04:13 PM - 2026-08-26 -
سەدان کەس لە لافاوەکەی نیپاڵ بێسەروشوێن بوون
جیهان 03:32 PM - 2026-08-26 -
سلێمانی شۆڕشێكی نوێ لەچارەسەركردنی شێرپەنجە رادەگەیەنێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-08-26 -
رێککەوتننامەی مەکكە و تەرازووی هێز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا
بیروڕا 10:51 AM - 2026-08-26 -
جومانە غەلای: بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردن پێویستی بەهەمواركردنەوەی یاسایە
عیراق 10:28 AM - 2026-08-26 -
پاکستان.. بەهۆى ئاگرکەوتنەوە 14 منداڵى تازەلەدایکبوو گیانیان لەدەستدا
جیهان 10:01 AM - 2026-08-26 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
کوردستان 09:15 AM - 2026-08-26 -
جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەمەراسیمی کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کرد
کوردستان 10:38 PM - 2026-08-25




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

