دوو كەناڵی مەكتەبی راگەیاندن دەبنە HD
ی ن ک 12:20 PM - 2023-01-26
PUKMEDIA
كەناڵەكانی گەلی كوردستان و كەركوك
هەریەك لە سەتەلایتی گەلی كوردستان و سەتەلایتی كەركوك كە سەر بەمەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن دەبنە HD و گۆڕانكاری لە بەرنامەكانیاندا دەكەن.
بورهان حاجی عەلی بەڕێوەبەری سەتەلایتی گەلی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە چوارچێوەی پوختكردنەوە و نوێكردنەوەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، سەتەلایتی گەلی كوردستان و سەتەلایتی كەركوك دەبنە HD".
راشیگەیاند: "لە رۆژی 1-2-2023 ەوە سەتەلایتی گەلی كوردستان دەبێتە HD، بە گۆڕینی سیستمی پەخشەكەشی بە یەك پاكێج كۆمەڵێك بەرنامەی نوێ پێشكەش دەكات".
هاوكات عیماد ناسح سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی كەركوك بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە نزیكترین كاتدا پەخشی سەتەلایتی كەركوك دەكرێتە HD و بە كوالێتی بەرزتر بەرنامەكانمان پەخشدەكەین".
سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی كەركوك وتیشی: "لە ئێستادا گۆڕانكارییەكی زۆرمان لە ناوەڕۆك و دیكۆری بەرنامەكانماندا كردووە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا بە HD پەخشی سەتەلایتەكەمان دەستپێدەكات".
فریكوێنسی نوێی هەریەك لە كەناڵەكانی گەلی كوردستان و كەركوك بەم شێوەیە دەبێت:
فریكوێنسی نوێی كەناڵی گەلی كوردستان 11564_H_27500
فریكوێنسی نوێی كەناڵی كەركوك : Nilsat
Freq: 11564
Pol: H
S R: 27500
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

