وەزیری رۆشنبیری بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن: پەخشکەری پەیامی ئاشتی بن
کوردستان 08:11 PM - 2023-02-20
پەڕەری تایبەتی وەزیری رۆشنبیری لە فەیسبوک
وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری
و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا ئیدانەی هەرجۆرە گوتارێكی نەیار بە
دۆزی رەوای گەلی كوردستان و كیان و قەوارە دەستوورییەكەی هەرێمی كوردستان دەكات و
دەڵێت، "داواكارین كەناڵەكانی راگەیاندنی هەرێمی كوردستان، پەخشكەری
گوتاری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە بن، خۆیان لە بڵاوكردنەوەی گوتاری چاندنی
رق و پەرتەوازەیی بپارێزن".
دەقی پەیامەکەی وەزیری
رۆشنبیری
ئیدانەی هەرجۆرە گوتارێكی
نەیار بە دۆزی رەوای گەلی كوردستان و كیان و قەوارە دەستوورییەكەی هەرێمی كوردستان
دەکەین، پێویستە هەموو لایەك بە تایبەتی میدیاكانی عێراق، لە چوارچێوەی بنەما چەسپاوەكانی
دەستوور پەیامی میدیاییان دابڕێژنەوە و پابەندی بنەمای سیستمی فیدراڵی بن، كە لە دەستووردا
چەسپێندراوە و گەلانی عێراق دەنگیان پێداوە.
مایەی نیگەرانیمانە ڕۆژنامەیەكی
سەر بە دەوڵەت، بە بێ لەبەرچاوگرتنی واقیعی یاسایی و دەستووری هەرێمی كوردستان،
بابەتێكی دژ بە گیانی بەیەكەوەبوون و بنەما چەسپاوەكانی دەستووری عێراق و سیستمی فیدراڵی
بوروژێنێت، بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتانە دەچنە چوارچێوەی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی
و بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە و هەوڵدانە بۆ چاندنی گیانی ڕق و نكوڵیكردن، هەروەها هەوڵێكی
نەزۆكە بۆ دژایەتیكردنی كیانی دەستووری هەرێمی كوردستان.
لێرەوە داواكارین لە لایەنە
پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق, ڕێگر بن لە بڵاوكردنەوەی گوتاری دژ بە بنەما دەستوورییەكان،
سیستمی فیدراڵی عێراق و كیانی دەستووری و یاسایی خەڵكی كوردستان، كە بەری ڕەنج و تێكۆشانی
گەلی كوردستانە دژ بە دیكتاتۆری و لە پێناویدا خوێنی سەدان هەزار شەهید ڕژاوە.
هەروەها داواكاریشین كەناڵەكانی
ڕاگەیاندنی هەرێمی كوردستان، پەخشكەری گوتاری لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە
بن، خۆیان لە بڵاوكردنەوەی گوتاری چاندنی ڕق و پەرتەوازەیی بپارێزن، پەنا نەبەنە بەر
وەرگێڕانی گوتاری ناحەزانی كیانی دەستووری و شەرعیی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی پەیامەكانیانەوە
پارێزەری بەری خوێنی شەهیدان بن. بەخشی.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
حكومەتی هەرێمی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

