ئین سلێمانی گەشتیار بۆ نەورۆز رادەكێشێت
کوردستان 04:02 PM - 2023-03-18
PUKMEDIA
ئین سلێمانی
لە هەرێمی كوردستان
ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لە جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان
دەستیپێكردووەو پێشبینی دەكرێت گەشتیارێكی
زۆر لەو رۆژانەی نەورۆزدا روو لە هەرێم بكەن و گۆرانكارییەكانی كەشوهەواش چالاكییەكانی
ئین سلێمانی راناگرێت.
بارانبارین چالاكییەكانی ئین سلێمانی راناگرێت
پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی چالاكییەكانی بۆ نەورۆز دەستپێكردووەو پلانكاری تایبەتی بە چالاكییەكان داناوەو یادێكی تایبەتتر بەراورد بە ساڵانی رابردوو دەكاتەوە.
پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی لە رۆژی 17ی مانگەوە چالاكییەكانی دەستپێكردووەو هەرچەندە بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا پێدەچێت شەپۆلی باران روو لە هەرێم بكات، وتەبێژی پلاتفۆڕمەكەش دەڵیت: "لە ئەگەری باران بارینیشدا چالاكییەكانمان بەردەوام دەبێت".
هەژان هێرش وتەبێژی پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لە رۆژی 17ی مانگەوە چالاكییەكانی ئین سلێمانی دەستیپێكردووە و تا رۆژی 20 ی مانگ بەردەوام دەبن".
"لە ئێستادا ماركێتی ئین سلێمانی و نمایشی فیلم و یارییە كوردەوارییەكان لە پاركی ئازادی بەردەوامە سەعات 2ی پاشنیوەڕۆ تا 10ی شەو"، هەژان هێرش وایوت.
وتیشی: "لە ئەگەری
باران باریندا كۆنسێرتی رۆژی 18ی مانگ لە شانۆی رۆمانییەوە دەگوازرێتەوە بۆ تەلاری
هونەر و هەر گۆڕانكارییەكی تریش هەبێت لەڕێگای پلاتفۆڕمەكانمانەوە هاوڵاتیانی لێ
ئاگادار دەكەیەنەوە".
گەشتیاری زیاتر روو لەسلێمانی دەكات
لە ساڵی رابردوودا لە ماوەی 10 رۆژدا بۆ جەژنی نەورۆز، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە و پێشبینی دەكرێت ئەو رێژەیە بەرزتربێتەوە.
ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA دەڵێت: "ساڵی رابردوو لە رۆژی 13 تا 23ی ئادار، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لە شاری سلێمانی كردبوو 100 هەزار كەس بوون".
"پێشبینیمان
وایە بۆ ئەمساڵ ژمارەیەكی زیاتر گەشتیار روو لە شاری سلێمانی بكەن و ئامادەكاری تەواو
كراوە بۆ پێشوازیكردن "، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی وایوت.
لە ساڵی 2022 دا، 2 ملیۆن
و 500 هەزار گەشتیار روویان لە شاری سلێمانی
كردووە لە كۆی 6 ملیۆن گەشتیار كە لە ساڵی پاردا روویان لە هەرێمی كوردستان
كردبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

