كورد وتەنەی بیدوێنە شەرحی خۆی دەكا
بیروڕا 08:21 PM - 2023-03-22
PUKMEDIA
لاوێن ئەبو زێد
لاوێن ئەبو زێد
كەمال كەركوكی بەناوی پارتییەوە دەڵێت: "مەحاڵە رێگە بە یەكێتی بدەین جارێكی تر پۆستی پارێزگای كەركوك وەربگرێتەوە".
ئەو قسەیەی كەمال كەركوكی هەر كەسێكی تر بیكردبایە دەیان بوختان و وەڵام و وەڵام كاری لێدەكەوتەوە و پارتییەكان بە درۆیان دەخستەوە و وایان نیشان دەدا كە ئەوەندە لە خەمی كەركوك و كەركوكییەكانن ئەوەندە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ مەسەلەی كەركوك دەكەن كە ئەوان هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە پارێزگاری كەركوك كوردبێت گرنگ نییە چ لایەنێكە .
كەمال كەركوكی باسی زۆرترین دەنگی كەركوك دەكا بێ ئاگا لەوەی كە ژمارەی كورسییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەموو هەڵبژاردنەكانی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ژمارەی كورسییەكای پارتی زیاترە، باشە ئەگەر وایە بۆ لە كوردستان لافی زۆرترین ژمارەی كورسی لێدەدەن و بەم نەفەسەوە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكەن، بەڵام لە كەركوك باسی ژمارەی دەنگی كاندید دەكەن دیارە بانێك و دوو هەوایە، دڵنیام كەمال كەركوكی ئەوەندە بێ ئاگا نییە و ئەوەندەش كەم ئەزمونی سیاسی نییە نەزانێ ژمارەی كورسی حوكم دەكا نەوەك ژمارەی دەنگی كاندید.
ئەویش ژمارەی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا پۆستی پارێزگار یەكلایی دەكاتەوە نەوەك ئەنجومەنی نوێنەران بەڵام كێ ئەو قسانەی پێدەكا اللە و اعلم، ئەگەر پارتی و كەمال كەركوكی لافی ئەوە لێدەدەن ژمارەی كورسییەكانی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگایان زۆرە دەبێ ئەوەش بزانن كە لە كۆتا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە كەركوك یەكێتی و پارتی بە یەك لیست چوونە هەڵبژاردنەوە و پارتی زیاتر لە نیوەی كورسییەكانیان بە دەنگی یەكێتی بە دەست هێنا ئەوەش زۆر رونە كە یەكێتی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك یان چوونە پەڕلەمانی عیراق و لە شوێنیان ئەندامانی پارتی شوێنیان گرتنەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

