بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26
PUKMEDIA
ئەرسەلان مەحمود
ئەرسەلان مەحمود
ئەم دۆخە نوێیە نەخوازراوە بەپێشهاتووە ناوخۆیی و هەرێمی و دەولییەی لەسایەی كابینەی نۆی حكومەتەوە بەهۆی تاكڕەوی لەبڕیاردان و جیاكاری لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و قۆرغكاری لەبەڕێوەبردن و پێشێلكردنی ماف و ئازادییە مرۆییەكانەوە ئاڵێندراوەتە گەردنی هەرێمی كوردستان، دەرفەتی ئەوەی لەبەردەم ئەم عەقڵییەتە لەحوكم و حكومڕانێتیكردندا نەهێشتووەتەوە جارێكی تر بتوانێ وەك پیشەی هەمیشەیی دۆخ لەبەرژەوەندی خۆی بگۆڕێ، بەڵكە مەحكومی كردوە بەوەی دەبێ ئیتر خۆی بگۆڕێت، بەڵام ئایا هێزو بوێری وەها خۆ گۆڕییەكی تێدایەو لەبری ڕابردوو لەمڕۆو ئێستادا هەڵكاو بژییەت، وڵامەكە ڕوونە!
ئەمەی ڕوو ئەدا، وەك ئەوەی هەن دیسانەوە بەخاتری جارێكی تر هەڵخڕاندنەوەی ڕای گشتی و خەڵك بگۆی دەكەن، نەخێر هیچ مەترسییەكی لەسەر قەوارەی هەرێم و ئایندەی هەرێمەكە نییە، بەپێچەوانەوە سەرئەنجامەكەی لەبەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵك تەواو دەبێ، تیرو تانەو زەنگەكان بۆ بێدار كردنەوەو بەخۆداچوونەوەی خودی دەسەڵاتەكەن، چونكە تێكەوتەو لێكەوتەكانی ئەم جۆرە لەحوكم و حكومڕانێتییە تەنگەبەرو تاكڕەهەندگەراییە بووە بەمەترسی لەسەر بەرژەوەندی هاوپەیمانان و بەسەلامەت مانەوەی ناوچەكەش لەگشتیدا، دەسەڵات بەم ئەحواڵە نەكوڵەكەی ئەمڕۆیەوە چیتر ناتوانێ هەروا بێباك و نەرێتیانەو خێڵەكیانە یان بەمەزاج و میزاجی حكومەتەكە لێبخوڕێ، بێدەرەتانی خەڵك و بێدادی سەرڕێژی كردوەو هەمووان وەكخۆی دەیبینن، بەسیناریۆ سازی و هۆنینەوەو بەشینەوەی تۆمەت پاساو نادرێ، ئەمە هەمووانی خستووەتە ناو چیرۆكێكەوە هەڵە، كاتێك ئەم ڕیسە بەكەوڵی هیچ كەسێك ڕەوا نابیندرێ بكرێتەوە بەخوری، دەبێ بەیەكەوە بەشوێن دۆزینەوەی چارەسەرێكەوەبین ڕیشەیی.
ئەم حەقیقەتە بەگوتارو بانگەوازی درۆینەو موزەییەفانە بەرجەستە نابێت، بوژاندنەوەی متمانەو لێبوردەیی و ئاشتەوایی بەڵێ نەك هەر گرینگن، دەبێ بشكرێنە بنەمای كارو بەیەكەوە تەواو كردنی ڕێگەكە، بەڵام بەبێ دیاریكردنی كێشەو ئاریشەو نەخۆشییەكان نەك هەر چارەسەرێك بەدینایەنن تەنانەت زامەكان قاڵوو قوڵتر دەكەنەوە، چییەتی كێشەو ئاریشەو نەخۆشییەكان دەبێت دۆزینەوەو پڕاكتیزەكردنی چارەسەرە ڕیشەییەكان بەدوای خۆدا بهێنن، بۆچی لێرەین و دەمانەوێ چیبكەین، دەبێ وەك خۆی وڵام بدرێنەوە، تەنگژەكانمان هەروا سادەو لاوەكی نین، ئەم بێدەنگییە جڤاكییە لەڕاستیدا ڕازیبوون نین بەم واقیعە تاڵە سەپێندراوە، توڕەییە، ئەم تیرو تانەو بەلاغاتە دەولییە گاڵتە نین، زەنگن، زەنگی نزیك لەكۆتایی یارییەكە، دیارە هەموو كێشەیەك هەڵگری تۆوی چارەسەرە لەخۆیدا، ئەم تۆوە كاتێك بوونی نابێت هیچ كێشەیەك بوونی نەبێ، بەڵام لەوەبەرهێنانی تۆوی چارەسەرەكە گرینگتر هەمیشە خودی هێزی وەبەرهێنەرەكەیە.
سەركردەو حزبە ڕاستەقینەكان، ئەوانەن چارەسەرخوازن، ئەوانەن وزەو هێزو كاتی خۆیان بۆ وڵام دانەوەی دۆخ و تەحەدییاتەكان تەرخان دەكەن و كەشێك یان سیستمێك دەهێننە ئاراوە دڵنیایی بدات بەوەی جارێكی دی هەمان ئەو كێشانە لەفۆڕم و قۆناغی تردا خۆیان وێناو دووبارە ناكەنەوە، سەردەمی بڕوبیانوو و ئۆباڵی شكستدانە ملی ئەم و ئەو كۆتایی هاتووە، ئەگەر بەرژەوەندییەكانی خەڵك و هەرێمەكی گەشە كردوت دەوێ، فەرموو دەست بدە گۆڕانكاری لەخۆتدا، خۆت بگۆڕە دۆخەكە دەگۆڕێت، خۆت ناگۆڕی، دۆخەكە دەتگۆڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

