لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27
PUKMEDIA
عوسمان باپیر
عوسمان باپیر
ئەو ناونیشانەی سەرەوە رێك بەسەر تیمی پارتی لەحكومەتدا جێبەجێ دەبێت، كاتێك تیمی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیان نەكرد، تیمەكەی پارتی لە حكومەت، باڵێكی پارتی پێیان وابوو ئاستەنگی بەردەمیان نەماوە و گۆڕەپانی یاری حوكمڕانی بۆیان چۆڵ و تەخت بووە و ئیدی دەتوانن بەئارەزووی خۆیان تەراتێن بەحوكم و حكومەتی ئەم خەڵكەوە بكەن.
بەڕاستی ئەم بیركردنەوە لەكەسی دەوڵەتمەدار ناوەشێتەوە، چونكە واقعێكی سەلمێنراو هەیە كە پارتی بەبێ یەكێتی لەم هەرێمە دەستە وەستان دەبێت و هیچی پێ ناكرێت، تا ئێستاش هەندێكیان لەچوارچێوەی بیری تەسكی حزبی و عەقڵییەتی پۆلیسی دەرنەچوون.
سەیر لەوەدایە سەرۆكی حكومەت زۆر بێباكانە و بێگوێدانە بنەما ئیدارییەكان بۆ جارێك نەپرسێ ئەرێ بۆچی جێگری سەرۆك و تیمی یەكێتی بەشدار نین؟ هۆكار چییە؟ ئەگەر لەفەرمانگەیەك بی یاخود خوێندنگەیەك بەرپرسی شوێنەكە بەدواداچوون بۆ ئەندامانی تیمەكەی دەكات ئاخۆ بۆ كار ناكەن و هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكە دەدات.
بەڵام كاتێك تەنگژە دروست دەبێت بەدەیان پیسخۆر و دەمشڕ دەردەكەون لەتیڤییەكان و قسەی بێ سەروبەر دەكەن وەك بوكەڵەی قورمیشكراو دەست دەكەن بەهات و هاوارو دەنگەدەنگ كە دەیانەوێت بەخەڵك بڵێن ئەوە یەكێتییە بارە لارەكەیان لەگەڵ هەڵناگرێت و گوایە هەندێك لایەن خۆشحاڵن بەو گلاوییە!
كاتێ ئەم دەموچاوە حەملێندراوانە دەردەكەون رێك دەرخەری ئەو راستییەن كە بەجدی لەقەیراندان، چونكە كاتێ لێپرسینەوەی هەڵەكانیان لەگەڵ دەكرێت دەیانەوێت خۆڵ بكەنە چاوی خەڵكەوە و بڵێن ئێمە وامانكرد واتە هەموو حكومەت، بەڵام كاتێ دێتە سەر مەسەلەی سزادانی رۆژنامەنووس و چالاكوانان و ئازادییەكان حساب بۆ رای كەس ناكەن، كاتێ دێتە سەر بودجە و مافە داراییەكانی سنوورێكی فراوان حساب بۆ شەریكە بەشەكانیان ناكەن لەحكومەت بەڕاست و چەپ دژایەتی سنووری هاوبەشە سەرەكییەكەیان دەكەن و بەهەموو شێوەیەك دەیانەوێت كێشە و ئاستەنگی دارایی و كارگێڕیان بۆ دروست بكەن.
یەكێتی بەهیچ كاردانەوەیەك دڵخۆش نابێت، كە زیان بە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بگەیەنێت، بەڵام راستییەكیش هەیە دەبێت پارتی قبوڵی بكات ئەوەیە كە كۆتا چارەسەر رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا، چونكە یەكێتی پێی وایە قوت و ژیان و مافی خەڵكی لەبەغدا پارێزراوترە نەك ئەنكارا.
ئەوەی لەم چوارساڵەی كابینەی نۆدا بەسەر خەڵكی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین و بەتایبەتی و هەولێر و دهۆك و سۆران و زاخۆ و تەواوی ناوچەكانی هەرێم بەگشتی هێنراوە، لەهیچ سەردەمێك و كابینەیەك شتی وا رووی نەداوە تۆ چەندان كەمەربەندی بەدەوری پایتەخت و شوێنەكانی ژێر دەستی خۆتدا دروست بكەی و شاخ نەماوە تونێلی تێدا دروست نەكەی، بەڵام رێگاكانی سنووری ئەم لا بودجە نەبێت تەواویان بكەی لەجوتساید كردنی (هەولێر سلێمانی، سلێمانی كەلار، رانیە دوكان، رانیە قەڵادزە ) و زۆر شتی تریش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

