یاری بە ئاگر مەکەن...!
بیروڕا 02:20 PM - 2023-03-28
PUKMEDIA
سمکۆ ئەسعەد
نووسینی... سمکۆ
ئەسعەد
هەڵمەتێکى
نیگەرانیى فەرمى و نافەرمى لەسەر زارى ژمارەیەک لە بەرپرسە سیاسیى و حکومییەکانى هەرێمى
کوردستان بەرامبەر بە کونسوڵى کشتیى ئەمریکا لە هەولێر (ئێرڤین هیکس) سەریهەڵداوە،
لەسەر ئەوەى ڕاپۆرتێکى (فۆرن پۆڵسى) لە هەژمارى خۆى بڵاوکردۆتەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ناوى
هەرێمى کوردستان بە (کارتۆنى) هێنراوە.
سوپاس
بۆ خوا، تا ئێستا نیگەرانییەکانى ئەو بەرپرسانە زارەکین، و پێویستە لە ئێستا بە
دوا ئەو هەڵمەتە ڕابگرن وچى تر بەردەوام نەبن، ئەبێت بزانن جەنابى (کونسولى گشتى)
پارێزبەندییەکى فرە چەشنە و فرە ئاستى گوتراو و نەگوتراوى هەیە، توخن کەوتنى ئەوەندە
ئاسان نییە.
سەرچاوەى
خۆگرژکردن لە جەنابى (کونسوڵى گشتى) لە هەرێمدا، هەمان سەرچاوەى گرژبوونە بەرامبەر
( ئاستە ناوخۆیى و دەرەکییەکان ، بڕیارى دادگا باڵا و نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتى
و کەسایەتییە پسپۆڕەکان) کاتێک ڕاستییەک ئەدەن بە ڕووى هەرێمدا لە برى ئەوەى بپرسن
: (بۆچى بەو شێوەیە هەرێم ئەبینن) ئەچن بەگژیاندا و بە درۆیاندا ئەخەنەوە و سەدان
لاپەڕەى بێ بەها بڵاوئەکەنەوە .
ئەوەى
بەرپرسانى هەرێم بە جەنابى (کونسوڵى گشتى) یان وتوە لەم دوو ڕۆژەدا، بەرپرسانى چین
و روسیا بە دیپلۆماتکارێکى ئەمریکیان لە وڵاتەکانیاندا نەوتووە، بڵێیت ئەم بەرپرسانەى
هەرێم خۆیان لەوان لا بەهێزتر بێت ونەزانن :
- ئەمریکا
نەبوایە ، هەردەبوو لە ژێر هەڕەشەى بەعسدا بوونایە .
- ئەمریکا
نەبوایە ، سستمى فیدرالى و مافى کورد لە دەستووردا نەئەبینرا .
- ئەمریکا
نەبێت ، هەرێم بەرگەى رۆژێکى سوپاى عیراق ناگرێت .
- ئەمریکا
نەبێت ، ئێوە نین .
ئێستاش
نەچوە بچێت، تۆزێک لە مێژوو بخوێننەوە، پەندێک لە یابانیەکان وەرگرن، کاتێک ئەمریکا
لە جەنگى جیهانى دوەەمدا بەر چەکى ئەتۆمی دان، نەیانوت ئەمریکا بۆ وایکرد، وتیان ئێمە
چیمانکرد وامان بەسەر هات؟! (کونسوڵى
گشتى) ئەمریکا لە هەولێر، چەکى لە دژ بەکار نەهێناون، مەچن بە گژیا، لێى بپرسن چیمان
کردووە بە (کارتۆنى) ئەمانبینن، تکایە یارى بە ئاگر مەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

