کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31
PUKMEDIA
کەیفی سابیر حەمەد
کادرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میلی شاری هەولێر دەکات و لە سەرتاشخانەیەک وەک ئەتککردنێک سەری سفر دەکات، بەتۆمەتی ئەوەی کە قسەی بە پارتی دیموکراتی کوردستان وتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی بەدواداچونەکانی PUKMEDIA لە دوو ساڵی رابردووی کابینەکەی مەسرور بارزانیدا زیاتر لە ٣٠ رێکخراوی نێودەوڵەتی راپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیان لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردوەتەوەو ئاماژە بەوە دەکەن: "مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان لەپاشەکشێی ئاشکرادایەو حزب دەستوەردانی لە دادگاکاندا کردووە".
لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کەلە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بوەتەوە لەناو شاری هەولێردا کادرێکی پارتی بەناوی کەیفی سابیر حەمەد لەناو سەرتاشخانەیەکدا هێرش دەکاتە سەر گۆرانیبێژی میللی دانی سویدی و سوکایەتی پێدەکات و سەری دەتاشێت.
لەپاش روداوەکەش گۆرانیبێژە میللیەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات کە تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە، ئاسایشی هەولێریش دەستگیرکردنی کەیفی سابیر حەمەد پشڕاست دەکاتەوەو ئاماژە بەوەدەکات: "روداوەکە لە ١٤ی ٣ی ٢٠٢٣ رویداوەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە".
لە دوو ساڵی رابردوودا بەپێی ئەو بەدواداچونەی PUKMEDIA کردویەتی زیاتر لە ٣٠ رێکخراوی نێودەوڵەتی راپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیان لەهەرێمی کوردستان خستوەتەروو، کە نوێترینیان راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لەگەڵ ئەوەشدا لەدوو هەفتەی رابردوودا رێکخراوی هیومان رایتس هۆچ و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کۆنسوڵی ئەمریکا و پێگەی فۆرن پۆلیسی ئەمریکی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لەهەرێمی کوردستان خستوەتە روو، ئاماژە بەوە دەکەن کەپێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان لە پاشەکشێی زۆردایە و حزب لەهەولێر و دهۆک دەستوەردان لە دادگاکاندا دەکات و بەفەرمانی حزبی هاووڵاتی ئاسایی و رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی بە ماددەی جۆراوجۆر دەستگیردەکرێن و سزا دەدرێن.
سوکایەتی کردن بە گۆرانیبێژی میللی دانی سویدی لەکاتێکدایە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چاودێری رەوشی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان دەکەن و ساڵانە لە راپۆرتی تایبەتیاندا پێشێلکارییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکەنەوە.
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "کابینەی نۆ بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان خراپترین کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لەماوەی رابردوودا و زۆرترین توندوتیژی بەرامبەر بە هاووڵاتیان و رۆژنامەنوسان کراوەو ئازادی رادەربڕین تێیدا بەرتەسک کراوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

