مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌تككردنی گۆرانیبێژه‌كه‌ی هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 04:53 PM - 2023-04-01
PUKMEDIA
مافی مرۆڤی په‌رله‌مان: قسه‌مان ده‌بێت
ئه‌تككردنی گۆرانی بێژێكی میللی هه‌ولێر له‌لایه‌ن كادرێكی پارتییه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له سۆشیال‌میدیا لێكه‌وته‌وه‌و وایكرد ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كادره‌كه‌ی پارتی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت:" پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به زیندانیان له هه‌ولێر و دهۆك، هه‌روه‌ها سه‌ر تاشین و ئه‌تككردنی هونه‌رمه‌ندی میللی له پایته‌ختی كوردستان نمونه‌یه‌كی بچوكی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه".
مافی مرۆڤی په‌رله‌مان: قسه‌مان ده‌بێت
گۆرانی بێژێكی میللی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی زۆر له كادره‌كه‌ی پارتی ده‌پاڕێته‌وه كه واز له‌سوكایه‌تی پێكردنی بهێنێت، به‌ڵام كادره‌كه‌ی پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌تكی بكات و بههاوڕێكهشی ده‌ڵێت:" ڤیدیۆی بكه" هه‌تا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سوكایه‌تی كردن به‌و هونه‌رمه‌نده پێی بێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه نامرۆڤانه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت:" له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌تككردن و سه‌رتاشینی هونه‌رمه‌ندێكی میللی له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه له رۆژانی داهاتوو قسه‌یان ده‌بێت".
رۆمیۆ حوزه‌یران نیسان سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیردن له مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هه‌ر كرده‌وه‌و توندوتیژییه‌ك دژی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و له‌رۆژانی داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌تككردنی گۆرانی بێژێكی میلی هه‌ولێر قسه‌مان ده‌بێت".
" له‌رۆژانی ئاینده‌دا لیژنه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌تككردنی گۆرانیبێژه‌كه‌ی هه‌ولێر كۆدهبیینهوهو راپۆرتی خۆمان ده‌ده‌ینه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و داوای هه‌ڵوێستی جدی له په‌رله‌مان ده‌كه‌ین".
ئه‌تككردنی گۆرانی بێژێكی هه‌ولێر نمونه‌یه‌كی بچوكی كابینه‌ی نۆیه
داوا ده‌كرێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و رێگه‌نه‌درێت له‌وه زیاتر پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت له‌كاتێكدا رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باس له‌پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌م كابینه‌ی نۆدا.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند: "ناكرێت هه‌ركه‌سێك تاوانی كرد پێشلكاری مافی مرۆڤی به‌رامبه‌ر بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، نه‌وه‌ك به ئه‌تككردن و ئیهانه‌كردنی كه‌رامه‌تی وه‌كو مرۆڤ".
"له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌رامه‌تی مرۆڤ هه‌م له‌رووی دینییه‌وه و هه‌م له‌رووی یاساییه‌وه گرنگی پێدراوه‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانباریش بێت، نابێت ئهتكبكرێت و له‌كه‌سایه‌تی بدرێت"، د.شێركۆ جه‌وده‌ت وایوت.
سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، د. شێركۆ جه‌وده‌ت رایگه‌یاند: "پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به زیندانیان له هه‌ولێر و دهۆك، هه‌روه‌ها سه‌ر تاشین و ئه‌تككردنی هونه‌رمه‌ندی میللی له پایته‌ختی كوردستان نمونه‌یه‌كی بچوكی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه".
مانگێك پێش ئێستا له رۆژی 4-3-2023 دا د. نه‌وزاد ساڵح كه پزیشكێكی شاری دهۆك بوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: " له‌ترسی كوڕه‌كه‌ی به‌ده‌ل به‌ندی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به‌پارتی، له‌دهۆكه‌وه هه‌ڵهاتووم بۆ هه‌ولێر و لێره‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه".
پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان له پاشه‌كشێدایه
سوكایه‌تی كردن به گۆرانیبێژی میللی هه‌ولێر (دانی سویدی) له‌لایه‌ن كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌ناوی (كه‌یفی سابیر حه‌مه‌د) له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ چاودێری ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ساڵانه له راپۆرتی تایبه‌تیاندا پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونێكی PUKMEDIA ، له دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له 30 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤیان له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردوهتهوهو ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو: "پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان له پاشه‌كشێی زۆردایه و حزب له‌هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستوه‌ردان له دادگاكان‌دا ده‌كات و به‌فه‌رمانی حزبی هاووڵاتی ئاسایی و رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی به مادده‌ی جۆراوجۆر ده‌ستگیرده‌كرێن و سزا ده‌درێن."
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
ئاسایشی پارتی به ئه‌شكه‌نجه گه‌نجێك ده‌كاته "به‌غدادی"
پزیشكێك: فه‌رمانده‌یه‌كی زێره‌ڤانی یه‌ك ساڵه مووچه‌كه‌م پێنادات
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

