مانگە شەو سەر لەئێوارە دیارە
بیروڕا 04:29 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
رێبوار ستار
رێبوار ستار
ئەوەی ئێستا بۆ ئێوە بووە بەدەستكەوتی نیشتمانی و كردوتانەتە هەرا لەسەری و دەهۆڵی بۆ لێدەدەن كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێككەوتوون لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و رێككەوتنی رەسمی بۆ دەكەن لەڕێگای سۆمۆوە نەوتەكە بنێرن، ئەوە هەر ئەوەیە كە چەند وەختە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵی بۆ دەدات و كێشەی سەرەكی لەگەڵ ئێوە ئەوە بووە و بەشێكی كێشەكانە لەهەموو دانیشتن و دانوستانەكاندا، یەكێك لە مەرج و قسەكانی یەكێتی ئەوەبووە كە رێككەوتن لەگەڵ بەغداد بكەین، كە ساڵ زیاترە سەرۆك بافڵ لەهەوڵی ئەوەدایە كەلەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێكبكەوین یەكێك لەبابەتە هەرە گرنگەكان پرسی هەناردەكردنی نەوتە لەڕێگەی بەغداوە بۆ ئەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەم نەهامەتییە رزگاری ببێت، چونكە هەناردەكردنی ئەم نەوتە بەو شێوەیەی ئێوە كردتان لەڕابردوودا بۆتە مۆتەكە بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵك، تاگەیشتە ئەو ئاستەی هەرێمەكەمان بەرەو هەڵدێر ببات.
ئەویش بەهۆی تاكڕەوی لەدەسەڵات و حوكمڕانی غروری سیادیتانەوە وای لێهاتبوو غروریتان گەیشتبووە لوتكە، ئەویش بەهۆی بەرژەوەندییە حزبی و بنەماڵەییەكەتان بوو بەڵام ئەمڕۆ كە بارتان لەلێژیدایە زۆر پەلەتان بوو دیسان تاكڕەوانە گەیشتنە بەغدا، لەڕێككەوتنێكی ژێربەژێردا بۆ گەیشتن بەمەرامە تایبەتییەكانی حزبیتان نەك بۆ بەرژەوەندی خەڵك گەر ئێوە بەتەنگ خەڵكەوبوون ساڵانێكە ئەم سەرۆك حكومەتەی ئێستا بەپەلە دەگاتە بەغدا كەخەڵك بەدەست كێشەی نەبوونی موچە و پاشەكەوتی موچە و خزمەتگوزارییەوە دەیناڵاند بەڵام ئەو لوتبەرزییەتان لەئاسمانبوو و ئەمڕۆ زۆر بەشەرمەوە واژۆ لەسەر ئەو رێككەوتنە دەكەن و دەیكەنە منەت بەسەر خەڵكەوە بۆیە سیاسەتی یەكێتی و سەرۆكەكەی دەمێكە بیری لەوەكردبۆوە و كاری زۆریشی لەسەركردووە بەو هیوایەی ئەم رێككەوتنتان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی نەبێت بۆ خزمەتی خەڵك بێت ئیتر كوردایەتیمان پێ مەفرۆشنەوە وەك قۆناغی ریفراندۆمەكە و ئابووری سیاسی كەكردتان بۆیە مانگەشەو سەر لەئێوارە دیارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

