!پاڵەوانی ناوێت
بیروڕا 09:44 AM - 2023-04-06
PUKMEDIA
لالۆ ئەحمەد
لالۆ ئەحمەد
ئەرێ نازانم مەسەلەكە لە چییەوە هات
نۆرمان شوارزكۆف، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ساڵی 1991، دوای جەنگی یەكەمی كەنداو لە چادری سەفوان لەگەڵ شاندی عیراق دانوستانی كرد.
دوای ئەو دانوستانە كتێبێكی نوسی بە ناونیشانی "پاڵەوانی ناوێت " تیایدا دەڵێت: "گفتوگۆمان لەسەر 57 بڕگەی دانوستان لەگەڵ شاندی عیراقی، بە سەرۆكایەتی سوڵتان هاشم ئەحمەد كرد، هەر هەموو بڕگەكان لەلایەن شاندی عیراقەوە پەسەند كرا .
شوارزكۆف دەڵێ لە كاتێكدا هەموو بەندەكانی ئەو ڕێككەوتننامەیە شەرمهێن بوون بۆ عیراق ودەسەڵاتی سەرسەختی عیراق؛ لەوانە:
- دەستبەرداربوون لە بیرە نەوتەكان .
- مەسەلەی كەشتیوانی ئاوی، دیاریكردنی سنوور، دابڕینی پارچە زەوییەكان و لكاندنیان بە كوێتەوە، مەرجەكانی رێگریكردن لە نزیكبوونەوەی هێزە عیراقییەكان لە سنووری كوەیت بۆ مەودای دەیان كیلۆمەتر، ئەمانە وچەندان بەند وبابەتی تر هەر هەمووی شەرم هێن بوو .
شوارزكۆف دەشڵێت: "ئەو كاتەی راپۆرتی دانوستانەكەم بەرز كردەوە بۆ ئیدارەی باڵای خۆم لە پنتاگۆن، ناوی ئەو ئەفسەرە عیراقییەی بەشداری كرد لە دانوستانەكە لەگەڵما، نابوو (مستەر بەڵێ)، چونكە هەرچیەكم دەوت، دەیووت: "بەڵێ".
هەر ئەو پیاوەی بەڵێی بۆ هەموو مەرجەكانی وەفدی دانوستانكاری ئەمریكا كردبوو و ناوەكەشی لە فەریق ڕوكن سولتان هاشمەوە گۆڕابوو بۆ "كاك بەڵێ" كەچی بە هۆی راگەیاندنە شەرمهێن و پارەدەرەكانی بەعس و دروست كردنی قارەمانێتی ئەفسانەیی وایان لێكردبوو ئەو دڕندەیەی كوشتارگەكانی دامركاندنەوەی راپەڕینی شەعبانیەی باشور وراپەڕینەكانی ئازاری كوردستان، وەك قارەمانی نیشتمانی، بەو خەڵكە ساویلكە خۆشباوەڕەی خۆیان بناسێنن ...
ئەرێ نازانم مەسەلەكە لە چییەوە هات؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

