یادی شۆڕشگێڕێكی نەمری گەلی كورد
بیروڕا 05:11 PM - 2023-04-06
پەڕەی بــنـار محەمەد
م.بــنـار محەمەد
م.بــنـار محەمەد
لە ٦ نیسانی ساڵی ٢٠٠٥ یەكەم سیاسەتمەدارو كارێزمای كورد بوو بە سەرۆك كۆمار ئەو زاتە مەزنەش سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی بوو،كـەلەمێژووی ھاوچەرخدا ھیچ كەسایەتییەك بەڕادەی سەرۆك مام جەلال لەتەك ڕۆحە كاریزماییەكەیدا، خاوەنی قوڵای شۆڕشگێری و قورسایی كوردایەتی و بیرفراوان و دووربین نەبووە،لەسەر ئەو بنەمایەی كە خوێندنەوەكانی بۆ ڕووداو پێشھاتەكان و باری سەرنجەكانی و وەرگێرانیان بۆ واقع و خۆ بۆ سازدانیان ھەمیشە سەنگین و وورد بوون و لەگەڵ بیرە دەوڵەمەندو زانیارییە زۆرو زەوەندەكانی كەرەستەی پڕی بەردەست بوون بۆ بڕیاردان. ئەمە یەك لەوخاسیەتانەبوو كە سەرۆك مام جەلالی لەسەركردەكانی ئەوســـاو ئێــــستای جیادەكرێتەوە.
سەرۆك مام جەلال چەرخی مێژووی كوردایەتی و شۆڕشگێری تایبەت بەخۆی داھێنا كەلەقۆناغی سەختی شۆڕشگێری و سەردەمی شاخدا ناوێكی گەورەودیاری ناوخۆیی و جیـــھانی تۆمار كرد،لەنێو گۆڕەپانی سیاسی و نێودەوڵەتیدا لەڕیزبەندی خەباتگێڕە دیارەكاندا ئەژمار دەكرا دوورو نزیك بەئاگا بوو لەجوڵەو بزاوتی شۆڕشگێری ھەرلەباشوری ئاسیاوەتا باشوری ئەمریكاو وڵاتانی عەرەبی و گەلانی ئازادیخوازی ئەفەریقا، پەیوەندییە راستەوخۆكانی لەگەڵ سەركردە سیاسی و شۆڕشگێڕەكانی جیھان وای لێكردبوو ئەزموونی زۆری ھەبێ لەقۆناغەكانی شۆڕشكردن و تاكتیكی گوشارو فشاركردن دژی داگیركاری و زوڵــــم و زۆری نەتەوەیی و چینایەتی كەببوە دەروازەیەك بۆی تابەئاسانیی قوڵای ئامانج و خواستی گەلانی عێراق و گەلی كوردستان، لەگەل مەرام و پیلانی دوژمنانی ئازادی و دیموكراسی بناسێ و بخوێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

