یەکێتی قەڵغانی نەتەوەیەکە
بیروڕا 04:46 PM - 2023-04-09
PUKMEDIA
د.شیلان فەتحی
نووسینی... د.شیلان فەتحی
بەدەر لە مێژووەکەی، کە یار و نەیار گەواهیدەرن، بەدەر لە هەڵوێستی روونی سیاسی و میدیایی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێوانەی دژایەتیکردنی یەکێتی لەلایەن دوژمنانی گەلی کوردەوە لە قۆناغە جیاجیاکاندا دەرخەری ئەو راستییەیە کە بەڵێ یەکێتی قەڵغانی نەتەیەوەیەکە.
بنکەی جەماوەریی یەکێتی، زۆرینەی سەرکردایەتی حزبەکە، دەسەڵات و پێگەی لە حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا هەمیشە لەگەڵ ئەو ئاڕاستەیەدان کە خۆشگوزەرانی و ئازادی و مافی مرۆڤ و نیشتمانیبوون، لەسەرووی هەموو ویست و بەرەژەوەندییەکی کەسی و حزبییەوە بێت، هەربۆیە دەنگدەر و جەماوەری یەکێتی بەوە دەناسرێتەوە کە ئازادانە و ئازایانە رووبەرووی هەموو ناهەقییەک دەبنەوە، نەوت و هەڵوێستە نەتەوەییەکان کە یەکێتی بە ئەرک و دیسپلینی حزبی زانیوە چەند ساڵێکە هەندێ هێزی سیاسی هێزی مانەوە و خوێنی بەردەوامی لێوە وەردەگرن، یەکێتیش رۆژ دوای رۆژ بەشانازییەوە باجی قورسی لەسەر دەدات.
گۆڕانکارییەکانی چەند رۆژی رابردوو لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان چەندە نەرێنی بن لەمەڕ دەست بەسەرداگرتنی نەوتەکە لەلایەن دەسەڵاتی بەغداوە، کە رەهەندی سیاسی و نەتەوەیی هەیە و پەیوەستە بە داهاتووی نەتەوەیەکەوە، هێندەش ئەرێنییە، بەو مانایەی کە یەکێتی حزبێکی خاوەن کەرامەتی سیاسی و ئابڕووی بێ شوختی خۆیەتی و لێپرسراوانە لەوپەڕی خەمخۆرییەوە دەڕوانێتە ئاستی بژێوی و گوزەرانی هاووڵاتیان، کە لەم ساڵانەی دواییدا بەدۆخێکی خراپدا تێپەڕیووە.
لەتەک بەردەوامی سیاسەتی دوور مەودای کوردانە لە چوارچێوەی هێزێکی خەبات روون و ئامانج رووندا باج و بەرهەمی حزبی شەهیدان هاوتەریب رێ دەکات، بەشێوەیەک لەناو ئاڵۆزی و دژایەتی زەقی هێزە هەرێمییە بەرچاوتەنگەکاندا تاکە قەڵغانی نەتەوەیی کوردستانیان، یەکێتییە، گەمارۆ و پەلامار و پیلانگێڕییەکان هەر دژی یەکێتییە، لە دواین داژیەتیشدا ئەندامێکی ناتۆ کە لە گۆڕەپانی ناوچەکەدا باڵادەستە، گەمارۆی خستە سەر فرۆکەخانەی سلێمانی، راستە ئەم داژایەتییە بۆ سنوری دەسەڵاتی یەکێتی قورسە، بەراوردکاری ئەم نابەرابەرییەی یەکێتی و بەرامبەرەکەی بکرێت گەلەک نابەرامبەرە، وەک هەمیشە لەڕابردوو بە ئێستاشەوە یەکێتی هێزی بەرەنگاری مەحاڵ بووە، هەر بۆیە لە ناوەوەی پەیکەری یەکێتیدا ورە و شانازییەکی تری نەتەوەییە، بوون بە قەڵغانی نەتەوە، ئەمەش پەیامێکە دەبێت هێزە نیشتمانییەکان و هاووڵاتیانی کوردستانە بەگشتی بەچاوی شانازی لە یەکێتی بڕوانن، وەک چۆن یەکێتی لەخەمی هەمواندایە، پێویستە هەموانیش لە خەمی یەکێتیدابن.
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

