وەڵامێك بۆ توتییەكە
بیروڕا 07:48 PM - 2023-04-19
PUKMEDIA
هێڤیدار ئەحمەد
ئەمین هەریری
هێڤیدار ئەحمەدی پەرلەمانتاری پارتی، هەندێك قسەیان پێكردووە گوایە پارەو داهات لە دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە بەهەدەر دراوە، بەپێویستمان زانی وەڵامێكی بدەینەوە بۆ ئەوەی وەڵامەكە بگەیەنێت بە ئاغا لۆكاڵییەكانی.
یەكەم: هەر پارەیەك كە دێت لە هەولێرەوە وەك بەشێك لەمووچە، ئەوە خێری سەرۆكی حكومەت و كابینەكەی نییە كە شتی وەهای لێ ناوەشێتەوە، بەڵكو ئەوە داهاتی نەوتەو بە ویستی خۆیان نییە كە ئەینێرێت.
دووەم: هەموو مانگێك لەداهاتی ناوخۆی سلێمانی 90 ملیار دینار بۆ تەواوكاری دابەشكردنی مووچە تەرخان كراوە، 15 ملیاری دەڕواتەوە هەولێر وەك بودجەی موچەی سیادی.
سێیەم: هێڤیدار، ئەزانێ داهاتی ئیبراهیم خەلیل مانگی پێشوو 139 ملیار بووە؟ ئایا ئەزانی ئاغاكەت تەنها 64 ملیاری گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی هەولێر! ئەی ئەویتری چی لێهات؟ بێگومان بەڵێ دەزانیت بەڵام ناوێریت و نوقەت لێوەنایەت! دەبا پێت بڵێین چی لەپارەی دزراوی ئەم میللەتەو خەڵكی سلێمانی دەكرێت (ئەسپی عەرەبی رەسەنی پێدەكڕێت، فەوجی نایاسایی پێدروست دەكرێت، میلیشیای سوشیال میدیای بێخاوەنی پێدروست دەكرێت، درۆنی زەبەلاحی بۆ دوژمن پێدەكڕێت! چاكەتی گران بەها كە نرخەكەی 2490 دۆلاریە پێدەكڕێت، ویژدان و بیروباوەڕی خەڵكی پێدەكڕدرێت، كەسانی لەیاسا هەڵهاتووی پێ پارەدار دەكرێت، ئەوە هەر باسی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانیان و سەعاتەكەی دەستی، یان خانووەكەی گەڕەكی ئەمریكا ناكەین؟ و نرخی هەموو ئەمانە بەجێ ئەهێڵین بۆ خۆتان .
چوارەم: ئەزانی سەرۆكی حكومەت وتوویەتی: ئەگەر لەبەغداوە تەواوی پارەی مووچە نەیەت، كەس باسی پاشەكەوتكردنی مووچە نەكات، وەكو پێشتر لێبڕین دەكەین!
پێنجەم: ئەزانی سەرۆكی حكومەت بەپلان دەیەوێت داهاتی دەروازە سنوورییەكانی سلێمانی وشك بكات.
شەشەم: هەموو ژمارەكانی هێڤیدار حوكمداری برا گەورەیان تێدایە و هیچیان راست نین، باقی وەسەلام.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

