دوای 24 سەعات لە نمایش
بیروڕا 01:22 AM - 2023-04-20
PUKMEDIA
سەروەر بەرزنجی
سەروەر بەرزنجی
شەوی رابردوو بەجۆرێك نمایشی سەرۆكی حكومەت پەخش دەكرا كۆمەڵێك كەسی ئاڕاستەكراو كەوتبوونە سوكایەتی كردن بە خەڵكی بەشەرەفی سلێمانی، ھەولێریان لە ئێمەی خەڵكی پارێزگای سلێمانی كردبوە سویسرا سلێمانیشیان كردبووە قەسابخانە، بەڵام برای بەرپرسێكی دیاری كابینەكەی سەرۆكی حكومەت وەك جەژنانە تەرمی ھاووڵاتییەكی ناردەوە بۆ خانەوادەیەكی شاری ھەولێر.
لەكاتێدا خەڵكیان بە چایخانە سەرقاڵ كردبوو، چەند سەد مەترێك لەولای ئەو نمایشەی لەچایخانەكە كرا، جەستەی مرۆڤێكی كاسبكاری بێتاوان خەڵتانی خوێن كراو مناڵەكانیان بێناز كرد.
لەكاتێكدا مناڵێك لەسكی دایكیدا خەریكە چاو بەدنیا ھەڵدێنێت، رێك لەو رۆژەدا لەسەر شتێكی بێمانا ژیانیان لەباوكی سەندەوە، سبەی ئەو مناڵە گەورە دەبێت و دەپرسێت كێ باوكمی كوشت؟؟ ئەڵێن: "برای بەرپرسێكی كابینەی نۆ لە حكومەتەكەی ھەرێم، تەنھا لەبەر ئەوەی برای بەرپرسێكی ئەو كابینەیە بووە، لەشەوی لەدایكبونیدا باوكیان لێسەندەوە.
لەو شەوەدا لەچایخانەیەك نمایشی ئارامی پارێزگای ھەولێر دەكرا، باوكێك كوژرا كە ھیوای زۆری بە لەدایكبوونی منداڵەكەی بوو، بەڵام نە منداڵەكەی بینی و نە ئاواتەكەشی ھاتەدی، چرای ماڵەكەی بۆ ھەتاھەتایە كوژایەوە.
دەی ئەوانەی 24 سەعات بە سلێمانیدا دەڕشێنەوە قسەیەك بكەن، باسی ئەو كارەساتە گەورە بكەن كەچۆن بەر لە جەژن ھەم جەژنی رەمەزانیان لە خانەوادەیەك تاڵ كرد و ھەم جەژنی لەدایكبوونی منداڵێكی ساوایان وێران كرد، ئەگەر خەمی ئارامی خەڵكتانە خۆ ھەولێرییەكانیش پێویستیان بە ئارامییە و داوای ئارامی دەكەن، واز لە سلێمانییەكان بێنن، كاتی ئەوەیە ئارامی ھەولێر بۆ ھەولێرییەكان مسۆگەر بكەن، رۆژێك لەسەر ترافیك، رۆژێك لەسەر فول لایت، رۆژێك لەسەر سەیارە شكاندنەوە، رۆژێك لەسەر نووسین، مرۆڤ فەلاقەدەكەن و بەسەرتاشین ئەتك دەكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

