حکومەتی تاکباڵ و یەکماڵ!!
بیروڕا 10:31 AM - 2023-05-02
تایبەت
بێستون علی بنگردی
بێستون علی بنگردی
لەنەریتی حوکمڕانیدا، بەتایبەت حکومەتە هاوبەشەکانی دونیا، هەمیشە کابینەکە لەسەرخواست و لەبەرنامەیەکی هاوبەشی لایەنە بەشداربوەکان پێکدێت، بەڵام لەهەرێمی کوردستاندا، بەتایبەت لەکابینەی نۆھەمدا حکومەت حکومەتی تاک بڕیارو تاکباڵەو هەرچی حساباتی سیاسی وحوکمڕانێتییە بۆ لایەنە پێکهێنەرەکانی تر ناکرێت!!
دوای ئەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری کردنیان لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا هەڵپەسارد، ئەو فەزایە لەبری چارەسەر، پارتی و تیمەکەی بەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە ئەوەندەی تر ئیستغلالیان کرد، یان بەواتایەکی تر، تا جێگری سەرۆک وەزیران و تیمەکەی لەکۆبوونەوەکان بوون، بەشکڵ لەحکومەت دەچوو، بەڵام لەناوەڕۆکدا پڕبوو لەکێشە.
کێشەی ململانێی ناو ئەنجومەنی وەزیران و ناو وەزارەتەکان، شۆڕدەبوەوە تا بچوکترین فەرمانگە، چونکە ئەو عەقڵیەت و بیر کردنەوەیەی ئەمڕۆ حوکمڕانی پێدەکرێت، هیچ جۆرە سازانێک قبوڵ ناکات و ئەوەی وترا نەدەبوو ڕەتبکرێتەوە!!
ئەمە سازان نیە، ترازانە، لەهیچ وڵات و سیستمێکی حوکمڕانیدا شتی وا عەجیب نەکراوە، با پارتی ئەو واقعە بزانێت کە لێکترازانی لایەنەکان لەزەرەری گەلی کوردە بەتایبەت خودی پارتی، چونکە ئەم لێکترازانەو ئەو تاک جەمسەرییە تاکۆتایی بەمجۆرەێ ئێستا ناتوانرێت بەردەوامبێت، بەگەمارۆدانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکان، پارتی هیچ دەسکەوتێک بەدەست ناهێنێت.
پارتی ئێستا هەموو هەوڵی بۆ ئەوەیە دۆخەکە ھەروەک ئێستا بەناسەقامیگریی بەردەوامبێت، نایەوێت کێشەو داواکاریەکانی خەڵک چارەسەر بکرێت، هەرچەندە ئێستا هەوڵ هەیە بۆ ڕازیکردنی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ناو کۆبونەوەکان، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، چونکە چۆن هاتووە پارتی دەیەوێت هەروا بڕوات!!
لەئێستادا پارتی حکومڕانی ناکات، بەڵکو پەیڕەوی سیاسەتێک دەکات کەنەخشەڕێگاکەی لەدەرەوە بۆدانراوە، تاکە ئامانجیش تێکدانی ئاسایش و ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم هەرێمەیە، تا وەک مزراح بەئارەزووی خۆی دۆخەکان بسوڕێنێت و چی بوێت مەیسەری بکات..
پارتی ئەم هەرێمە بەرەو داڕمان دەبات و هیچ کەسێکیش قازانج لەم هەنگاوانەی ناکات بەتایبەتی خودی پارتی، چونکە یەکێتی کەویستی شتێک بەئیرادەوە بکات، ئەوا بەجۆرێک هەنگاو دەنێت کە دەرئەنجامەکەی مفاجەئەیەک بێت دۆست و دوژمن سارسام بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

