هه‌نگاو و ئاماژه‌یه‌ك.. چاكه‌ى لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
بیروڕا 03:01 PM - 2023-05-12
PUKMEDIA
د.شیلان فتحی شریف
نووسینی...
د.شیلان فتحی شریف
ئاشته‌وایی
كارێكی باشه و ئاشتی به‌خششی خوایه، دواجار ئاماژه‌ى ئاشته‌وایی و ئاسۆی سه‌رخستنی
زمانی گفتوگۆ ده‌ركه‌وت دوای چه‌ند مانگێك لهجهمسهرگیری سیاسی هه‌رێمی كوردستان
و به‌تایبه‌ت له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌ئه‌نجامی دیدوبۆچونی جیاواز له‌به‌ڕێوه‌بردنی
هه‌رێم و پێویستی دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ى داهات به‌سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان
و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌بێ لایه‌نگیری
و جیاكاری و بیری ته‌سكی حیزبی و ناوچه‌یی، هه‌روه‌ها ئاڵۆزییه‌كان ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێڕاق و ئه‌وله‌ویاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌خزمه‌تكردن ودهسهبهركردنی
بنمایهكی پته‌و بۆ رێكه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
تێكڕای
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و دۆستانی گه‌لی كورد له هێزه كوردستانی و عێڕاقی
و دۆستانی ئه‌زمونی كوردستان له‌وڵاتانی جیهان، هیوای ئیداره‌دانێكی باشتریان بۆ سیاسه‌تی
كوردستانی و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خواست له‌و جیاوازییانه‌ى لهدیدوچونونهكان دروستبو
هه‌روه‌ها هیواى ئیداره‌دانێكی عه‌قڵانی دیالۆگیان ده‌خواست.
وه‌ك ده‌ستپێكیش
بۆ به‌هێزكردنی رۆڵی كوردستانی له‌پرۆسه‌ى سیاسی عێراق، رۆڵی كورد رۆڵێكی باش و
گاریگهرو ئه‌رێنی –سه‌ره‌ڕای پاشه‌كشه‌كردن له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا – په‌سه‌ندكراوه
له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه عێراقییه جیاوازه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و
كاریگه‌رى سه‌رۆكی كۆچكردوو سه‌رۆك مام جه‌لال لهنزیككردنهوهى دیدو بۆچونه جیاوزه‌كانی
هێزه عێراقییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. داواكاری دۆسته‌كانیش له‌ودۆخه‌دا بریتی بوو
له‌پێویستی په‌نابردنه به‌ر گفتوگۆ‌و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایی جیاوازاییهكان له‌رێگه‌ى
چاره‌سه‌رێكی گشتگیری كێشه‌كان یان به‌ش به‌ش كردن و دابه‌شكردنیان به‌پێی قۆناغی
چاره‌سه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان داوایكردووه، یان چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك به‌شێوه‌ى تایبه‌ت به‌خۆی
به‌پێی ئه‌جێندایه‌كی رێكهوتولهسهر له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی، ده‌ستپێك به‌چاره‌سه‌ری
گرفتی هه‌ڵبژاردن تا ده‌گاته به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌و چارسه‌ره گونجاوانهى تیمی یه‌كێتی
له‌حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی
كردووه.
ئه‌و دیداره‌ى
نێوان مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستپێكێكی باش بوو بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌و
چاره‌سه‌ری جیاوازییه‌كان كه ده‌توانێت به‌پێی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی گونجاو ده‌رفه‌تی
به‌ره‌وپێشچونی زیاتر بڕه‌خسێنێت.
بێگومان دۆسته
كوردستانی و عێڕاقی و جیهانیه‌كانی هه‌رێم پێشوازیان له‌م هه‌نگاوه كرد‌و كۆبونه‌وه‌كه‌یان
به هه‌نگاوێكی باش و راستگۆیانه‌و دروست ناوبرد، هه‌موانیش چاوه‌ڕێی كه‌شێكی ئه‌رێنی
ده‌كه‌ن كه ده‌رفه‌تێكی باش بۆ گه‌شه‌پێدانی سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌كان بڕه‌خسێنێت
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و مافی خه‌ڵك بۆ ژیانێكی شایسته كه تێیدا چارسه‌رى
قه‌یرانی ئابووری ده‌سه‌به‌ربكات و ئه‌ركی دابینكردنی بژێوی به‌رانبه‌ر هاوڵاتییان
له‌ئه‌ستۆ بگیرێت. چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌شه‌وو رۆژێكدا نایاته‌دی، به‌ڵام هیواخوازن
ناكۆكییه‌كان به‌بێ كێشه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ى سیاسی كۆتاییان پێبێت. هه‌بوونی
جیاوازی لهدیدوبۆچونء شێوازى چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان له‌نێوان حیزبهكانء به‌تایبه‌ت
حیزبه گه‌وره‌كان، فاكته‌رێكی ئه‌رێنییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ى دیموكراسی، ئه‌گه‌ر
ئه‌م جیاوازییانه له‌چوارچێوه‌ى گه‌مه‌ى سیاسی رێوشوێنی خۆیدا ئیداره بدرێت گاریگه‌رى
خراپیان نابێت.
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

