شەش ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 10:05 AM - 2023-05-19
فۆتۆ:کامەران نەجم
نەوشیروان مستەفا
شەش ساڵ بەسەر كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەمین ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دا تێدەپەرێت كە یەكێكە لەسەركردەكانی دیارەكانی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد كە تەمەنی بۆ خەباتی سیاسیی و پێشمەرگایەتی تەرخان كرد لە پێناوی گەیشتنی گەلی كورد بە مافە رەواكانی.
نەوشیروان مستەفا جیا لەوەی سیاسەتمەدارێكی گەورەی گەلی كورد بوو، لەبواری خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و روناكبیری و راگەیاندندا خزمەتێكی گەورەی نەتەوەكەی كردوەو یەكێكیش بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیتشمانیی كوردستان، كە لە دوای نسكۆی شۆڕشی كورد لەگەڵ ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارو تێكۆشەری كورد شانیان دایە بەر هەستانەوەی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كوردو پشتیوانی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانییان كرد، لەساڵی 1975 كە بریتین لە هەریەك لە رەوانشاد ( سەرۆك مام جەلال، نەوشیروان مستەفا، د.كەمال فوئادو عادل موراد و عەبدولڕەزاق فەیلی) لەگەڵ د.فوئاد مەعسوم، عومەر شێخموس كە ئێستادا لەژیاندا ماون.
كاكە نەوە شۆڕشگێڕ و سەركردەیەكی سیاسی گەورەی گەلی كوردبوو و لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتدا رۆڵی كاریگەری هەبووە و پلانداڕێژەری راپەڕینی جەماورەی گەلەكەشمان بووە لەساڵی 1991.
نەوشیروان مستەفا یەكێك بووە لەو تێكۆشەرانەی كە هاوڕێی تەمەن و خەبات و تێكۆشانی سەرۆك مام جەلال بووەو تا ماڵئاوایشی نێوانی ئەو دوو تێكۆشەرە وەك خۆی مایەوە سەرباری بۆچوونی جیاوازی سیاسیشیان، ئەوەبوو كە بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و تا ژیانئاوایی رێكخەری گشتی گۆڕان بوو.
هەروەك نەوشیروان مستەفا خاوەنی قەڵەمێكی بەبڕشتبوو، چەندین كتێب و توێژینەوەی سیاسیی و ئەدەبی و رۆژنامەنووسی پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی كردووە و جێدەستی دیارو بەرچاو بووە.
نەوشیروان مستەفا ئەمین لەساڵی 1944 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە لە 19ی ئایاری 2017دا لەتەمەنی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

