یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ؟
بیروڕا 08:23 PM - 2023-05-27
PUKMEDIA
هاوڕێ رواندزی
نووسینی... هاوڕێ رواندزی
ئەمە ئەو پرسیارەیە کە سەرۆک مام جەلال وەڵامدەداتەوە
و بەوردی و بەپوختی باس لەزەرورەتی دامەزراندنی یەکێتی دەکات .
پرسیار
و وەڵامەکەشی لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە، پێشتر ڤیدیۆکەم
دەستکەوتبوو کردبوم بە فاسیلەی تەلەفزیۆنی ، پێم گرنگ بوو بۆ مێژوو ، لە ساڵیادی ئەمساڵی دامەزراندنی یەکێتی
بیکەمە نوسین و بیخەمە بەردیدی خوێنەران لەبەر گرنگی بابەتەکە ، بەدیاری کراویش دەستم نەکەوت کە ساڵیادی چەند
ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە جەنابی مام جەلال وەڵامی پرسیاری یەکێتیی نیشتیمانیی
کوردستان بۆ ؟ دەداتەوە.
سەرۆک
مام جەلال دەڵێت یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ؟ لەوەڵامدا وا ئاماژەی پێدەکات کە
یەکێتیی پێی باش بوو ، پێی ڕاست بوو کەھەوڵبدات عەتف و لایەنگری و پشتیوانی دەوڵەتە
گەورەکانی دونیا بۆ خەڵکی کوردستان ڕابکێشێت ، یەکێتیی لەم ڕاستییە باش گەیشتبوو کە
خەباتی سیاسی لەدەرەوەی وڵات تەواوکەر و سەرخەر و پێشخەری خەباتی شۆرشگێرانەی ناوەوەی
وڵاتە.
ھەروەک
ھەڤاڵ مام جەلال ھەر لەوەڵامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ؟ لەو کورتە ڤیدیۆیەدا
دەڵێت دەبێ بڵێین چونکە کۆمەڵی کوردستان چینی جیاجیا و بیروباوەڕی سیاسی جیاجیا و
فکری جیا جیای تێدابوو تەنھا رێکخستنی وەکو
یەکێتیی دەیتوانی ئەمانە کۆبکاتەوە و لەناوخۆیدا یەکیانبخاو سازیاندا بۆ خەبات و ھەڵسانەوەی
شۆڕشی نوێ .
سەرۆک
مام جەلال ئاماژە بەئەوەش دەکات کە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بۆ دوژمنایەتی کردنی
ھیچ حزبێک دروست نەبوو ، یەکێتیی بەنیازی دوژمنایەتی و ململانێی ناحەزانە لەگەڵ ھیچ
حزبێک نەبوو.
بۆ
خەباتی چەکداریش سەرۆک مامجەلال دەڵێت دیارە یەکێتیی لەسەرەتاوە باوەڕی بەوە ھەبوو
کەخەباتی چەکداری شەرتێکی مان و گەشەکردن و پێشکەوتنی یەکێتی خۆیەتی ، قەلەم و چەک
، قەلەم و کلاشینکۆف ھەردوکیان دوو چەکەکەی یەکێتیی بوو لەخەباتەکەیدا .
لەبارەی
بەجێھێنانی بەلێنەکانیش لەکاتی دامەزراندنی یەکێتیی ھەڤاڵ مام جەلال بەگرنگیەوە
باسی دەکات و دەڵێت گرنگە بیڵێم لێرەدا ئەوەیە کە ئێمە بەڵێنەکەی خۆمان بەجێھێنا ،
ھەر لەسەرەتاوە شان بەشانی خەباتی چەکداری باوەڕمان بەخەباتی سیاسی ، فکری ، ڕاگەیاندن
ھەبوو بۆیە گرینگیماندا بەدەرچواندنی نامیلکە، بەیاننامە پاشان رۆژنامە .
بۆ
خاسیەتەکانی یەکێتیشی مام جەلال تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە یەکێتیی یەکێک لەخاسیەتەکانی
ئەوە بوو کە باوەڕی بەگەشەکردن و خۆنوێکردنەوە و خۆسازدان و چاکسازی ھەبوە لەناوخۆیدا
، ئێمە تاقیکردنەوەکەمان وای دەرخستوە کە ھەمیشە لەگەشەکردن و گۆڕان و پێشکەوتندا
بوینە ، ھەر دەورەو لەگەڵ زەمانی خۆی نەوعێک لەدروشم و نەوعێک لەرێباز و تاکتێکی ھێناوەتە
پێشەوە و بەکارمان ھێناوە .
گرنگیسازدانی
ڕاپەرین لەکوردستاندا مام جەلال بەوردی باسی دەکات دەڵێت یەکێتیی کەوتە بیرکردنەوە
لەسازدانی ڕاپەرین لەناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا، کەسیش ناتوانێ ئینکاری ئەو
راستیە بکات کە بەرابەرایەتی یەکێتیی و سەرکردەکانی یەکێتیی بوو کەشارەکانی ڕانیە
و قەڵادزە و سلێمانی و دەوروبەری و ھەولێر و کەرکوک رزگارکرا ، تەنانەت لەڕاپەرینی
بادینانیش یەکێتیی و شانەکانی یەکێتیی دەورێکی گرنگیان ھەبوو ، جا دەمەوێ بڵێم کە
ئەو شێوەی داھێنان و خەباتە بەدەستپێشخەری یەکێتیی بوو.
مام
جەلال دەشڵێت یەکەم جارە حزبێکی سیاسی کوردستان ئاخیر خێر دەردەچێت ، نەک ئەنجامەکەی
شکست و دەربەدەریە ، بەڵکو ئەنجامەکەی سەرکەوتنی گرنگە لەناوچەیەکی گرنگی
کوردستاندا ، ئەنجامەکەی ھەڵبژاردنی پەرلەمان بوو ،داھێنانی حکومەتی ھەرێمی
کوردستان و رێگا کردنەوە بوو بۆ گەشەپێدانی ئابووری و سیاسی .
بۆ
شکستیش ، مام جەلال وا وێنای دەکات کە یەکێتیی شکست و تەسلیم بونی قبوڵ نەکرد ، بۆیە
یەکێتیی دەستەبەری سەرکەوتنەکانمان بوە و ھیچ حزبێکیش لەتەئریخی کورددا ئەوەی بەدی
نەھێناوە کە یەکێتیی بەدیھێناوە و بۆمان ھەیە بەسەربەرزی بچنە سەر گۆڕی شەھیدەکانمان
کڕنۆش بەرین بۆ گیانی پاکیان و پێیان بڵێن خوێنی گەشتان بەفیرۆ و بەخۆڕایی نەچوە ،
سەیری دەستکەوتەکانی یەکێتی بکەن کە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ھێنایە دی .
سەرۆک
مام جەلال بۆ داھاتوی یەکێتییش دەڵێت یەکێتیی ئەو ھێزەیە کە ھەردەمێنێ ، گەشەدەکات
، پێشدەکەوێ .
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

