دوایین گورز لە یاسا و دەسەڵاتە یاساییەكان
بیروڕا 09:50 PM - 2023-05-28
PUKMEDIA
ئاوات خەیروڵڵا
ئاوات خەیروڵڵا
دوایین گورز بۆ "زەلیل" كردنی یاسا و دەسەڵاتە یاساییەكانی هەرێم نرا..
یاسا شكێنی لە رێگریكردن لە یوسف محەمەد و داخستنی پەرلەمانەوە بۆ كارا كردنەوەی كۆمسیۆن و سزادانی رۆژنامەنووسانی بادینان.
ماوەی چەند ساڵێكە دیاردەی یاسا شكێنی و هەتكردنی، بەتایبەت لە سنووری دەسەڵاتی زۆنی زەرد، زۆر دووبارە بوونەتەوە، یاسا و دەسەڵاتە یاساییەكانی هەرێم زۆر لەلای هاووڵاتیان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شكێنراون، زۆربەی جارەكانیش بۆ مەبەستی دیاریكراو بوون.
رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی پەرلەمانی كوردستان، كە گرنگترین دامەزراوەی یاسادانانە لە وڵاتان جگە لە هەرێم، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، بە ئیعازی شەخسی پەیڕەوی ناوخۆ و یاساكانی خستە ژێرپێ و شكاندنی، بە نووسراوەكە و رێكارەكانی تر وایلێهات، پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم و حكومەت و ئەنجومەنی دادوەریی بەجارێك ناشرینتركران لەلای خەڵك، هەروەها ئەوەی ئەمڕۆش ئەو پێنج ئەندامەی ئەنجومەنی دادوەری كردی دوا گورزی كوشندەبوو لە"دادوەری-قەزا"، كە بەبێ بوونی نیساب كۆبوونەوە و بڕیاریانداوە بڕیاری حزبی پێش یاساكان بكەن.
بۆیە لەمەودوا، وەكو یاساییەك هیچ یاسا شكێنییەك سەرنج و شۆ نییەـ بۆ من و زۆربەی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە و بە تەواوی بووە بە حوكمی "قەرەقووش".
لەماوەی رابردوو، زۆرجار بەرپرسان هەرێمی كوردستانیان، بە وڵاتانی پێشكەوتوو دەچواند، بەڵام لە راستیدا سەلماندیان هیچ شوێن و كەسێك خۆزگە بەم ئەزموونە شكستخواردووە ناخوازێت.
بەتایبەت لەدوای 32 ساڵ تازە بەتازە یاسا زەلیلی دەستی خێڵ و شەخسەنە و مەزاج بكرێنەوە و بە عینادی سیاسیی خەبات و شەهیدكردنی دەیان هەزار كەس زەربی سفر بكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

