یەكێتی حزبی نان و ئازادیە
بیروڕا 11:13 AM - 2023-05-29
PUKMEDIA
هەژار سدیق
هەژار سدیق
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبڕیار و گوتاری نەتەوەیی و نیشتمانیی لەپێناوی رزگاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و چەسپاندنی دیموكراسی دروستبووەو تێكۆشاوەو چەقی تێكۆشان و خەباتی ئێستاشی پاراستنی نان و ئازادی، خەڵكی كوردستانە .
یەكێتی بەدرێژایی تەمەنی پڕ لەسەروەری خۆیدا، هیچ كاتێك نەچۆتە ژێر باری بڕیاری داگیركەران، بەڵكو هەمیشە بەگژ بڕیارو گوتاری داگیركەر و نەیارانی كوردستاندا چۆتەوە، بۆیە هەمووان بەیار و نەیارەوە، بە بڕیاری ئازایانەی لەشەڕو ئاشتی و لەبەخشین و لێبوردەییدا، هەمووان یەكێتی دەناسن .
هەڵبەتە یەكێتی هەڵقوڵاوی ویژدان و دەرونی میللەتەكەیەتی، بۆیە ناتواندرێت بچوكبكرێتەوە و لەقاڵب بدرێت و لەپڕۆژە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا دووربخرێتەوە، بەڵام سەرەڕای پیلانگەلێكی زۆر، ئەوەتا یەكێتی ماوەتەوە. لە راستكردنەوە و بیناكردنەوەی عیراق و هەرێمی كوردستانیشدا، یەكێتیی رۆڵێكی گەورە دەگێڕێت و ژمارەیەكی قورس و دیار و بەرچاویشە، تیمەكانی لەناو پەرلەمان و حكومەت، لەبەغدا و هەولێردا، هەمیشە داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانی خەڵك و خاوەنی مژدەی گەڕاندنەوەی ماف و شكۆی هاووڵاتیانی كوردستانن، ئەوێ رۆژێ لەهۆڵی پەرلەمانی كوردستان و دوێنێش لەپەرلەمانی عیراق، فیكرو باوەڕو لێبوردەیی مام جەلال-یان وەبیر هەمووان هێنایەوە.
یەكێتی وەك هێزێكی پابەندی نێو هاوكێشە سیاسی و نیشتمانییەكانی عیراق و كوردستان، سەرەڕای سەختییەكانی رێگەی خەباتەكەی لەگەڵ هێزە پێشكەوتووخوازەكانی كوردستان و عیراق بەردەوام دەبێت لەلادان و سڕینەوەو نەهێشتنی ئەو سزایانەی بەهۆی تاكڕەوییەوە، بەناوی پاشەوكەوت و لێبڕینەوە بەسەر موچەی فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایشدا سەپێندراون .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

