دیموکراسى بە کوتەک...
بیروڕا 01:46 PM - 2023-05-30
PUKMEDIA
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
دیموکراسی کە دەستەواژە یا وشەیەکی یۆنانی کۆنە بە مانا هەرە سادەکەی بریتیە لە (دەسەڵات) یا (فەرمانرەوایی) خەڵک.
هەڵبژاردن و دەنگدان بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسیە، چونکە لەو پرۆسەیەدا هاووڵاتیان چارەنووسی خۆیان ئازادانە و سەربەستانە و بە یەکسانی دیاری دەکەن.. بەڵام ئەو دیموکراسییەی لای ئێمە پێی دەوترێت دیمۆکراسی نەک هەر سەری لە خۆمان، بەڵکو سەری لە پسپۆران و زمانەوانان و فەرهەنگی یۆنانی تازەو کۆنیش شێواندوە!
راستە کە چەند جۆرێک لە دیمۆکراسی بوونی هەیە، بەڵام بەینی خۆمان بێت جۆرەکەی ئێمە ئەوەندە عەجایب و تایبەتە کە کورد ووتەنی ( لە قوتووی هیچ عەتارێکا نیە ) ، دیارە هەر لەبەر ئەوەش هێشتا ناوی لێنەنراوە ونەخراوەتە لیستی جۆرەکانیتری دیموکراسیدا..!
دیموکراسیەکەی ئێمە بە کوتەک و شولک و قۆڵبادانە !!
نازانم ئەو هەموو نێردە دیبلوماسی و سیاسی و ناوبژیوانانەی کە هانمان ئەدەن بەپەلە پروزە هەڵبژاردن بکەین بۆ ئاستەنگ و ناڕەوایی و نالەباری دۆخەکە نابینن؟ بۆ لە کاتێکدا کە خۆیان کردوەتە باوکی دیموکراسیەت نابینن و نابیستن کە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنە ئێکسپایەرەکەمان بە نایاسایی و سەرشکاندن هەلهەلەی بۆ کێشرا و پرۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکەمان لە یەکێک لە چەکمەچەکانی باڵەخانەی پەرلەمانەکەمانا تۆزی لێ نیشتووە و تۆماری دەنگدەرانمان علوجە و فڕی بەم سەردەمە و دانیشتوانی پارێزگاکانمانەوە نییە، جگەلەوەش نوێنەری کەمینەکانمان هێشتا داوای یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان دەکەن..!! پاشان چۆن و بۆ دەبێت جیاوازیی نێوان تۆماری دەنگدەرانی عیراق و تۆماری دەنگدەرانی هەرێم سەروو نیو ملیۆن دەنگدەر بێت کە بەوتەی شارەزاییان ئەو ژمارە زیاد کراوانەی تۆماری دەنگدەرانی هەرێم هەمووی لە هەولێرو دهۆکە لە کاتێکدا کە زیاتر لە شەست هەزار دەنگیش لە سلێمانی کەم کرابێتەوە..!! ئایا هەر ئەمە خۆی لەخۆیدا کارێکی ئەوپەری نادادپەروەرانە نییە؟ ئەگەر هەر کورسییەکی پەرلەمانی کوردستان پێویستی بە ٣٥ هەزار دەنگ بێت ئایا زیاد کردنی ٥٦١ هەزار دەنگ بە واتای مسۆگەر کردنی ١٦ کورسی نیە لە دهۆک و هەولێر ؟؟
ئەی هەر ئەمە خۆی لە خۆیدا کارێکی ئەوپەڕی نادادپەروەرانە و نا دیموکراسیانە نییە؟؟ سەیرە، هەمووان باس لە چەسپاندنی دیموکراسی و رێزگرتن لە مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەبڕین دەکەن، کەس نیە بە دروشم داوای هەڵبژادنێکی بێ تەزویرو پاک و بێگەرد نەکات، هیچ حزب و لایەن و بزوتنەوە و کۆمەڵ و رێکخراو و هاوپەیمانێتی و کەسایەتیەک نیە سەرو بنی ووتاری سیاسی بریتی نەبێت لە پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوە و گەل و میللەت و هاونیشتیمانان و هاووڵاتیان، بەڵام بەداخەوە زۆر کەمن ئەوانەی کە خۆیان پابەندی دروشمەکانیان ئەبن و هەر ئەوەشە کە پاشەکشە بە هەموو پڕۆسەیەکی بەرەوپێشچوون ئەکات لە سەرزمێنێکدا کە خەڵکەکەی شەیدا و تامەزرۆ و تینوی بەدیهاتنی دیمۆکراسیەکی راستەقینەن..!!
لە کۆتاییا دەڵێم ئەگەر ئەو هەموو فشارو گۆشارە تەنیا بۆئەوەیە کە بڵێن شوکور بۆ خوا ئێمەش دیموکراسی پەیرەو ئەکەین ئەوا قوربان، ئەمە جگەلە خۆ شاردنەوە لەژێر پەردەی دیموکراسیا هیچیتر نیە و دەیان هەڵبژاردنیتریش ئەنجام بدرێت مادام الف و بێی دیموکراسی پەیرەو ناکرێت، ناتوانین شانازی بە دەنگەکانمان و یەکسانی و ئازادییەوە بکەین.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
٣٠-٥-٢٠٢٣
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

