یەكێتییەكەی ئێمە
بیروڕا 10:29 PM - 2023-05-31
PUKMEDIA
گۆڤەند رەجەب
گۆڤەند رەجەب
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە دامەزرا، بووە قۆناغێكی جیاواز لە مێژووی بزووتنەوەی كوردایەتی، قۆناغی خێڵ و ناوچەیی تێپەڕاند و بووە بزووتنەوەیەكی نیمچەبەرەیی كەوا زۆرینەی كەسایەتییە كوردستانییەكانی سەرجەم پارچەكان و تێكۆشەرە ئازاكانی زیندان و دڵشكاوەكانی دوای شكستی شۆڕشی ئەیلولی لە دەوری خۆی كۆكردەوە.
سەرۆك مام جەلال وەكو خاڵی كۆكەرەوەی جیاوازییەكان بووەوە چەتری بیروباوەڕە نوێیەكانی شۆڕشی نوێی گەلی كورد، ئەوە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی بڵێسەسەندنی زیاتری شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بوو كە لە ماوەیەكی كەمدا قەڵەمبازیی گەورەی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان هاوێشت.
یەكێتی لە هەموو رووەكانییەوە نوێ بوو، بیركردنەوەی نوێ، سیاسەت و ستراتیژی نوێ، سەركردە و رێبەرایەتیكردنی نوێ، تاكتیكی نوێ بۆ زاڵبوون بەسەر هێزی دوژمندا، تا ئەوەی ئیتر سات و رۆژ و شەوەكان پڕبوون لە چالاكیی پێشمەرگانە و رژێم بەتەواوی لێی تۆقی بوو.
یەكێتی گوڕی نوێی شۆڕش بوو، هێزی زۆری هاتن و چوون، پلانی زۆری لێكرا، بۆسە لەدوای بۆسە بۆی نرایەوە، گەلەكۆمەی زۆری لێكرا، بەڵام چونكە هێزی یەكێتی لە خەڵكەوە و بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی نیشتمان بوو، بەسەر هەموویاندا سەركەوت و دەرەنجام بووە ئەندازیاری راپەڕین و رزگاریی عیراق و تاجی سەركەوتنی لەسەرنا.
یەكێتییەكەی ئێمە، ئێستاش بەهەمان گوڕ و تینەوە بۆ خەڵكەكەی تێدەكوشێ، ئەمە دەستەبەری ئەوە دەكات مادام وایە و یەكێتی بەهێزە، كەواتە كوردستان و خەڵكەكەی پارێزراو دەبن و داهاتوویان روونە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

