هێرۆ خان سیمبولی تێکۆشانی ژنی کورد و شۆرشی نوێ..
بیروڕا 11:21 PM - 2023-06-01
PUKMEDIA
ڕێبین عومەر
رێبین عومەر
هێرۆخان وەک سیمبولی کەسایەتی بەرزی ژنی کورد دەردەکەوێت؛ ئەم خاتوونە پێشمەرگەو خەباتگێڕە وەک چیایەکی سەخت بەگژ تاڵی کوردبوون و داگیرکەرانی کوردستان وەستایەوەو نەسرەوت بۆ یەک چرکەش لە خەبات نەوەستا؛ ژیانی دادە هێرۆ وەک ئەو گوڵە وایە لەناو بەردو تەڵاشەبەردی رەق سەردەردەکات؛ لە لایەک بەگژ محاڵ دەچێتەوە و وجودی کوردبوون دەسەلمێنێت؛ لە ئالییەکی دی جوانی و ئینسانیەت و کارکردن بۆ بەها باڵاکانی مرۆڤایەتی فەرامۆش ناکات و لەخۆیدا دەیگەیەنێتە لوتکە؛ هێرۆخان.. وەک شۆرشگێڕێکی کورد و ژنێکی بەهرەمەند بە نیشتمان پەروەردی؛ بەئەندێشەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی خەباتگێڕو بیر رووناک و بە دنیا بینینی فراوان و حەکیمانەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گەشەی بەخەباتی نەتەوەی دا بۆ کوردستان ژیا؛ بووە سیمبولی قارەمانێتی و تێکۆشانی ژنانی کورد؛ سەلماندی ئەوانیش هیچیان لە هێزو بیری پیاوان کەمترنییە لە مەیدانی خەباتدا.
دەست بەرداربوون لە ژیانی شەخسی و کارکردن بۆ بەها باڵاکانی نەتەوە لوتکەی هەڵوێستی ئەم ژنە خەباتگێڕەی کوردە؛ کە ئێستا ئەم ناوە مۆدێلێکی بەرزی خۆراگرو تێکۆشانەی ژنی قارەمانی کوردە.
لە قەندیلەوە تا کۆشکی سەلام؛ سەلماندی “لەپشت هەرپیاوێکی بەهێز ژنێک هەیە”هێرۆخان ئەو ژنە سەنگینەی رێگەی کوردایەتییە، کە خۆشەویستی خاک و گەلی کردە ووزە بۆ سەرخستنی ئامانجی شۆرش و خەباتی رەوای نەتەوەکەی؛ لە چیا بێ سڵکردنەوە لە مردن تۆماری نەهاتی و خەباتی گەلەکەی کردو ئەو ئەرشیفەی دەوڵەمەندکرد؛ وەک شازادەیەک نەژیا..وەک پێشمەرگەیەکی خاکی لەبن تەڵاش ژێر رەشەبا و سەرماو بەستەڵەک و سەختی خەبات ژیانیکرد.
لەشار ئەم شاژنەی کوردایەتی؛ بەشی زۆری کارەکانی مەدەنی و ئینسانی و پێشکەوتن و پتەوی بناغەی ئەم کوردستانەبووە؛ منداڵپارێز؛ خاک؛ کوردسات؛ ئەمنەسورەکە؛ سەرا؛ زاموا؛ سەنتەری گەنجان، پیرخانە، بێ لانەکان، شەڵتەری ژنان، بایەخ بە هونەرمەندان ، پاراستنی شوێنەواری ئەم وڵاتەو زانکۆکان و کەرتی پەروەردە..و زۆر زیاتریش کاری لە پێشینەی ئەم سەنگینەی کوردایەتی بووە. کە تەواوی ژیانی بەخشیوە بەگەل و وڵات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

