تەمویلكردنی پڕۆژەی پارێزگاكان بە یەكسانی دەبوو زووتر بكرێت
بیروڕا 11:05 AM - 2023-06-11
PUKMEDIA
كاروان گەزنەیی
كاروان گەزنەیی
بەئەولەویەتگرتنی مووچەی مووچە خۆران و تەمویلكردنی پڕۆژەی پارێزگاكان بە یەكسانی، دەبوو زۆر زووتر بكرێت…
لەمێژ ساڵبوو لە نزیكەوە شایەتی برسیكردن و گەمارۆخستنەسەر پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان بووین، دەمێك بوو هەموو رێكارێكمان گرتبەر بەر بەرامبەر بە سیاسەتی برسیكردن و خۆسەپێنی و قۆڵبادان، سوودی نەبوو، زۆرمان وت و كەم گوێیان گرت.
ئەوەی ئازایانە فراكسیۆنی یەكێتی و هاوپەیمانەكانیان كردیان، هەوڵێكبوو بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی چەوتی حكومڕانی و نادادی و ناجۆری سیاسەتكردن بە شێوەیەكی یاسایی و لەسەر بنەمای دەستوور.
ئەگەر ویستی خۆسەپێنی و جیاكاری و نادادی لە ئەجێنداتاندا نییە، هیچ نەگۆڕاوە جگەلە بیرهێنانەوە لە هەبوونی ماددەیەكی دەستووری بۆ پاراستن و زامنكردنی مافی هاووڵاتیان.
بە ئەولەویەتگرتنی موچە و سەپاندنی دادەپەروەری و یەكسانی لە نێوان پارێزگاكان، كارێكی لە پێشینە و گرنگ بوو، لە هەمانكاتدا، هەوڵێك بوو بۆ پێشگرتن و كۆتایهێنان بە ویستی تاكڕەوی و خۆسەپێنی و سیاسەتی خۆزاڵكردن بە زۆرینە و كەمینە.
ئەقڵەیەتی كە لەگەڵ من نەبی، دوژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە، خەڵك هۆشیارە و ژیانیان دەوێت نەك سیاسەتی دروشمبازی بێ ناوەڕۆك و برسیكردن و بە كۆیلەكردن.
دووبارە دەستتان خۆش فراكسیۆنی گەلی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

