هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟
بیروڕا 10:18 AM - 2023-06-21
PUKMEDIA
مەحمود خۆشناو
نووسینی... مەحمود خۆشناو
تێڕوانین وهەڵسەنگاندنی جیاواز بۆ ئێستا وئایندەی هەرێمی کوردستان هەیە ، بەشی زۆری بۆ تێپەڕاندنی ئەجندای حزبە یان بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ بنکەی جەماوەری ، تا ئێرە قبوولە لەو چوارچێوەوە پەیام ئاراستەی گەلی کوردستان بکرێت ، ومافێکی رەوای دەربڕینە .
بەشێکی دیکە، هەوڵی ئیسپاتکردن وپێدانی شەرعیەتە بەشێوەیەکی زۆرەملێ بەبانگەواز وبانگەشەی سیاسی ، ودیدی حزبی لەچوارچێوەی کاری سیاسی وڕەنگدانەوەی لەو یاسا وبڕیارانەی رەهەندی سیاسی وئەمنی وئابوریان هەیە ، ئەوەیان قبوولکراو نیە ....!
نەک بۆ یەک لایەنێکی سیاسی یان زیاتر ، بەڵکو بۆ رێگرتن لە لەدایکبوونی ئاراستەیەکی "کۆمەڵایەتی- سیاسی "کە ئاسایشی نیشتیمانی ونەتەوەیی بخاتە مەترسیەوە ، لەکاتێکدا ئاماژە سەرەتایەکان دەرکەوتوون وکەڤەر کراون بەڕەوتێکی سیاسی و میدیایی.
ماوەیەکە کوردستانیان رقیان لەو رستەیە دەبێتەوە "پاریزگاری لەقەوارەی هەرێم" بۆتەوە ، ئەمەیان سەرەتای مەترسیە گەورەکەیە لەسەرمانو ونەمانی قەوارەیەکی سەقامگیر ،وێڕای پاڵپشتە دەستوریەکانیش.
هۆکاری دروستبوونی ئەو رقە زۆرە ، بەڵام چارەسەری مەحاڵ نیە ئەگەر ئیرادەیەک هەبێت بۆ چارەسەر، ولەئێستادا ئەو ئیرادەیە خامۆش کراوە ولەئەسڵدا بوونی هەیە.
بۆیە پێویستە بەر لەچارەسەر ونەهێشتنی ئەو مەترسیە "رق لەدەستەواژەی پارێزگاری وپاراستنی قەوارەی هەرێم" دەست بۆ چارەسەرکردن ونەهێشتنی هۆکاری خامۆشکرنی ئیرادەکە ببەین ، ئالەنگاریە دەرەکیەکانی بەردەم قەوارەی هەرێمی کوردستان زۆرن ، بەڵام ئەوەندە کاریگەر نین بەراورد بەئالەنگاریە ناوخۆیەکان، بەدید وتێڕوانینی من گورزێکی کەمەرشکێنیان دەبێت ئەگەر بەردەوام بێت..!
هۆکار کێیە وبۆ چی ئاوایە ، ئەمەیان پرسێکی ترە ولەکاتی خۆی قسەی لەسەر دەکەین بەشێوەیەکی روونتر.
پوختە:
هەرێمی کوردستان لەرووی جیۆسیاسیەوە کەوتۆتە ژێر کاریگەری سێ جەمسەری" مەزهەبی و نەتەوەیی " هەرێمایەتی ناکۆک ، ئەستەمە روبەڕوی ئەو ئاراستانە ببینەوە بە عەقلیەتێکی سیاسی رووشەن ودووربین ، وماڵێکی کوردستانی بەهێز.
ئەگەرچی بەزمانە شیرینەکەی هەولێریان دەرێم :-
ئەدی ئەگەر عەقڵیەتەکی رووشەن وبەهێز نەبوو ، وماڵێکی کوردستانی پەرتەوازە بوو ، دەبی چمان بەسەر بێی.....؟!
بۆیە تاکە هۆکاری کەمەرشکێن بۆ لاوازبوون ولەقاڵەبدانی هەرێمی کوردستان فاکتەرە ناوخۆیەکانە .
وفاکتەرە ناوخۆیە سەرەکیەکان بریتین لە ( هەوڵدان بۆ پەراوێزخستنی داخوازی رەوای کوردستانیان، وگوێنەدان بەئازار ومەینەتیەکانی رۆژانەیان،وهەوڵی قۆڵبادانی سیاسی ، وگوێگرتن لەحاشیە پاڵاوانەکانی مەجلیس،وهێشتنەوەی بۆشایی بۆ مناوەرەو ویاری نەیاران )
شایەنی باسە لەئیستا وئایندەیەکی نزیکیشدا هیچ مەترسیەک لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان نیە ، بەڵام هەوڵی لاوازکردنی بەردەوام دەبێت ئەگەر چارەسەری هۆکارەکان نەکەین.
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

