كۆسرەت رەسوڵ ئازاو بەوەفاو تێكۆشەر
بیروڕا 03:34 PM - 2023-07-02
پەڕەی تایبەتی نووسەر لە فەیسبوک
جەلال شێخ کەریم
نووسینی...
جەلال شێخ کەریم
كۆسرەت
رەسوڵ، پێش پەنجاو دووساڵ كە لە هەولێر خوێندكاری ئامادەیی بووم ناسیاریم لەگەڵی پەیدا
كرد.
ئەوكاتە
لەرێكخستنەكانی پارتی لەگەڵیدا كارمدەكرد، دواتر چووە بولگاریا بۆ خوێندن لە پەیمانگای
كشتوكاڵ، دوای هەرەسی شۆرشی ئەیلول گەرایەوە. من لە پەیمانگای مامۆستایان بووم لە
هەولێر، دیسان بەیەكەوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكدا خانوویەكمان گرت و دەژیاین، ساڵی
١٩٧٦ لە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەران كاری دەكرد، داوای لێكردم كە یەكەم بڵاوكراوەی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان ببەم لەپەیمانگا بڵاویبكەمەوە، شەش نوسخەی دامێ، بەیانییەكی
زوو چومە ژورەوە لە سێ پۆلدا لەسەر سێ كورسی دامنان، حەمەكەمال، عوسمان عەنەبی وحەسەن
حەمزە بەیەكەوە خانویان گرتبوو، هاورێمان بوون. حەمە كە ئێستا لە ئوسترالیا دەژی
پرۆفیسۆرەو لەزانكۆكانی ئەوێ بابەتی فەلسەفە دەڵێتەوە لێی پرسیم ئەڵێن بڵاوكراوەی یەكێتی بڵاوكراوەتەوە،
وتم دانەیەكم لایە سبەی بۆت دەهێنم دوو نوسخەی ترم برد بۆ ئەوو (سەباحی شێخ رەئوف
كە دواتر بوە پێشمەرگەو مامۆستا شێركۆی مەڵبەندی یەك) . لەوكاتەوە و تا ئێستا بەردەوامین
لە كاری سیاسی و پێشمەرگانەو چالاكی شۆڕشگێرانە، دواتریش لە حكومەت.. پیاوێكی
ئازاو بەوەفاو تێكۆشەری خەباتی كوردایەتی، وێستەگەكانی ژیانم هەمو هاتەوە خەیاڵ ئەمرۆ
كە سەردانیم كرد، زۆر دڵخۆش بووم كە بینیم ئازارو نەخۆشییەكەی باشترەو رووی زۆر گەش
بوو، ئەویش خۆشحاڵ بوو هەندێ بیرەوەری كۆنی حەفتاكان و هەشتاكانمان هینایەوە یاد.
خوا بیپارێزێت وتەندروستی باشتربێت.
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

