سلێمانی پێشەنگی ئازادییەكانە
بیروڕا 12:05 AM - 2023-07-06
PUKMEDIA
سەروەر بەرزنجی
سەروەر بەرزنجی
سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لەبەردەم راگەیاندنەكانی ھەرێمی كوردستاندا ئاماری شەش مانگی رابردووی پێشێلكارییەكانی بڵاوكردەوە كە بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجام دراون.
بەپێی ئامارەكە پارێزگای سلێمانی وەك ھەمیشە بە زۆنی ئازادی ڕادەربرین و باشترین ژینگە بۆ ڕۆژنامەنوسان لە عیراق و ھەرێم مایەوە، جگە لە بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن بەگشتی پارێزگای سلێمانی شەرەفی ئەوەشی بەركەوتووە كە بۆ سەرجەم ھاووڵاتیانی دەڤەرەكە ژینگەیەكی تەواو ئازادی تێدا رەخساوە بەجۆرێك بووەتە لانكەی سەرجەم ئازادیخوازان لە ھەمو عیراق وھەرێم تەنانەت بەشەكانی تری كوردستانیش.
بەدرێژایی مێژوو پارێزگای سلێمانی مەڵبەندی ئازادیخوازان بووە، شوێنی پێگەیاندنی دەیان نوسەری گەورەو ڕۆژنامە نووس و ڕاگەیاندنكاری بەتوانا بووە.
لەم سەردەمەشدا بەشێكی گەورەی ئەو شەرەفە بۆ دابینكردن و ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ئازادی ڕادەربڕین دەگەڕێتەوە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە وەك ھێزێكی ئازادیخواز و بەرگریكارێكی گەورە لەو بوارەدا قوربانی گەورەی داوە.
ئێستا لەژێر سایەی دەسەڵاتی یەكێتیدا ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان و ڕاگەیاندكاران و سەرجەم ھاووڵاتیانی پارێزگاكە بەئازادی گوزارشت لەڕاكانی خۆیان دەكەن، بەجۆرێك بەشێكی زۆر لەو چاوپێكەوتنانەی ڕۆژانە لە میدیاكانی ھەرێمەوە بڵاو دەبنەوەو تیایدا خەڵك بەدڵی خۆیان قسەدەكەن، ھەموی لەپارێزگای سلێمانی تۆمار دەكرێن، ئەمەش لەپارێزگاكانی تردا بەدی ناكرێت.
ئەم راستییەش تەنھا ناوەندی پارێزگاكە ناگرێتەوە بەڵكو لەسەرجەم قەزاو ناحیەكان تەنانەت گوندەكانیش ئەو زەمینەو كەشە ڕەخساون كە خەڵك بەئازادی ڕاكانی خۆیان دەكرببڕن.
بۆیە ڕاپۆرتەكەی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان شانازیەكی تری بۆ پارێزگای سلێمانی تۆمار كرد، سەرەڕای ئەو ھەموو ھێرشە ناڕەوایەی لەڕابردو دەكرایە سەر شارەكە بەمەبەستی تێكدانی جومگەكانی ژیان لەو پارێزگایەدا، بەڵام سلێمانی وەك ڕابردو لە پێشەنگی ئازادی ڕادەربڕیندا مایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

