رایەکی ئازاد
بیروڕا 06:34 PM - 2023-07-10
PUKMEDIA
سلێمان مستەفا
حکومەتی راگوزەر
سلێمان مستەفا
پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەر بۆ ئەم قۆناغەی هەرێم چارەسەرێکە بۆ پەڕینەوە بەرەو کەنارێکی ئارام، شاراوە نیە پەنابردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی راگوزەر، دەرنجامی بارو دۆخێکی نەخوازراوە، دڵنیام هاوران کە لە ئێستادا بۆشایی یاسای هەیە، بێ متمانەیی هەیە، هاووڵاتیان ناڕازین ، هەر هێزو لایەنێک خۆی بە براوەی ئەم بارودۆخە بزانێت دۆڕاوێکی بێڕکابەرە ، بۆیە رێکەوتنی حزب و لایەنە سیاسیەکان بەتایبەتی یەکێتی و پارتی ئەرکێکی هەنوکەییە بۆ رێکەوتن لەسەر تێپەڕاندن و پەڕینەوە لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا، بە ئیقرار کردنی بەرنامەی کاری حکومەتێکی ڕاگوزەر لە ماوەیەکی دیاریکراو بۆ کاتێکی دیاریکراو ، کە کارنامەکە ئەم پرسانە بگرێتەوە خۆی یەکەم پێکهێنانی ئەنجومەنێکی دامەزرێنەر بۆ ئامادە کردنی پرۆژەی دەستوری هەرێم و خستنە ڕاپرسیەوە، ئامادەکردنی و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان متمانە دان بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و سەرۆکی دەستەی نەزاهە و چاودێری دارایی کە بە هەموو پێوەرەکان کەسانی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەربن، هەروەها ئەرکی ئەم حکومەتە گفتوگۆکردن و رێکەوتن بێت لەگەڵ حکومەتی ئتتحادی بکەوێتە گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی هەرێم ، ئەرکێکی تری حکومەتی راگوزەر یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەبێت و سازکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین، هەروەها سەرۆکاری کردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و کەرکوک و نەینەواو دوز و بەغدا بێت بۆ ئەوەی ئەم پرسە سەرکەوتوبێت دەبێت بکرێتە پرسی هەموان و پرسی نیشتیمان، بۆیە ئیتر کاتی ڕەخنە نەماوە، کاتی پلان و بەرنامە و چارەسەرە، کاتی بەخۆداچونەوەو ئاشتبونەوەیە، کاتی قۆناغێکی نوێیە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

