لۆژیکی زۆرینەی تەزویر
بیروڕا 08:38 PM - 2023-07-10
تایبەت
ئارام هادی
ئارام ھادی
لۆژیکی زۆرینەی تەزویر ئایندەی هەرێم بەرەو نادیار دەبات
دوێنێ شایەدی قسەکانی بەرپرسەکەی پارتی بوین، لەکاتێکدا وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لەکۆبونەوەدابوون، لەکاتێکدا هاووڵاتیان چاوەڕێی ڕێککەوتنی ئەم دوولایەنەن، لەکاتێکدا دۆخی ناوچەکە بەلەبەرچاوگرتنی کۆتاییەکانی پەیماننامەی لۆزان ئایندەی کوردی خستۆتە مەترسیەوە، لەکاتێکدا ڕۆڵی هەرێم لەڕەنگڕێژی سیاسەتی ناوچەکە و عیراقدا لەلێواری سفره، ئەوجۆرە قسانە نەک خزمەت بەکورد ناکات بەڵکو دەمانگەیەنێت بە چوارگۆشەی یەکەم.
گەر بابەتەکە پەیوەندیداربکەین بە پێگە و بەهێزی و بێهێزی، ئەوا پێگەو ڕۆڵی پارتی لە ڕاپەڕینی 1991چۆن و لەکوێ بوو ئێستاش هەروایە، گەر لای پارتی لۆژیکی "ئەو نانە نانە ئەمڕۆ لەخوانە" بەڕێوەدەچێت؟، ئەوا باشتر لەئێوە دەزانین کورسیەکانی پەرلەمانتان بەشێوازی جۆراوجۆری تەزویر بەدەست هاتوە، بەکارهێنانی پێکهاتەکان، تەسلیمبونتان بە ئەجێندای دەرەکی، بەئابوریە سەربەخۆ شکستخواردووەکەتان، دوژمنایەتیتان لەگەڵ پارچەکانی تری کوردستان، تێکدانی یەکڕیزی کورد، پێگەتان بەرز ناکاتەوە، چیتر ڕێگەنادرێت هاوشێوەی دەیەی ڕابردوو ئاغا و کوێخابن ئەو عەیامەش گوزەشت.
یەکێتیی هەمیشە بەهێزە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەجێندا خراپەکانی پارتی، وەکو چۆن سێکوچکەی (بارزانی، موقتەدا، حەلبوسی) تێکدا و ڕێگربوو لەپێکهێنانی حکومەتی عیراق لەلایەن ئێوەوە، هەروەها لەدانانی سەرۆککۆماری عیراق، لەتەسلیمکردنی کوردستان بەئەجێندای دەرەکی و چی و چیتر یەکێتی هەمیشە بەهێزە.
ئێستا کورد کاتی ئەوەی نیە، دوو مناڵ لەگەڕەکێکدا شەڕبکەن چجای پچڕانی پەیوەندی دووحزب، ئێستا کاتی یەکگوتاری، لێکتێگەیشتن، پرۆژە و ئامانجی هاوبەش، یەک تیمی لەکارکردندا بۆ پێشگرتن بە زریانی دوژمن، خۆشبەختانە یەکێتیی باش لە مەترسیەکان تێدەگات و ئەولەویەتی ستراتیژیەتی بۆ ڕێککەوتن تەرخانکردووە، پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوون و ڕاشکاوبوو، بەڵام ئایا پارتی تاچەند بەخەم چارەسەری قەیرانەکانەوەیە؟.
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

