یەكێتی بۆ خەڵكی كوردستان
بیروڕا 01:30 PM - 2023-07-12
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
یەكێتی بۆ خەڵكی كوردستان
ئینجا یەكێتی بێت بۆ هەڤاڵەكان
ستران عەبدوڵلا
زەحمەتە ئەم دوانە لێك جیا بكەینەوە، بە تایبەتی لە حزبی پان و بۆر و گەورەدا كە ئەم پرسیارە دێتە كایەوە، چونكە زۆرین بە هەڤاڵانەوە و زۆرتریشین بە خەڵكەوە، بەڵام راستیەكەی ئەم دوانە پێكەوەش بن دەبێ ریزبەندییەكەیان بگۆڕین. ئەولەویەت بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان. دێڕە جوان و جاویدانەكەی مام جەلال، ئینجا بۆ هەڤاڵان بێت. چونكە كۆمەڵانی خەڵك لە گەورەترین حزبەكان گەورەترن، بە ژمارە و قەبارە و قەوارەش. بە ماكی بوون و بە جەدوا و پێناو و ئامانجیشەوە. جەدوا لەبەر ئەوەی ئەدەبیاتی خۆمان دەڵێ ئێمە پێناوی خەڵكین و خەڵك نەبێ ئێمە بۆ هەین؟
ئەمە ئاواز و گۆرانی نییە كە دەڵێ شیرین نەما فەرهاد تۆ بۆ بمێنێ؟ نا نا، مەسەلە لەوە قوڵترە، چونكە خۆی بنەما و رەوت و ئەدەبیاتەكەمان وایە: حزب بۆ خەڵك دروست دەبێت.
یادگەی بەسەرهاتەكان دەڵێ : كۆمەڵانی خەڵك لە شۆڕشی نوێ دوای یەكێتی كەوت چونكە یەكێتی بۆ خەڵك هاتە كایەوە. لە ئەزموونی دونیاشدا قەت لە ژیانی حزبایەتی هیچ وڵاتێكدا جەماوەر ئینشقاقی لە حزب نەكردووە. بە پێچەوانەوە حزب كە بەهۆی ناكۆكی و خۆخۆییەوە، خۆی پەرت و كەرت دەبێ ئینجا جەماوەرەكەشی كەرت دەبێ، دەنگ و رەنگ و سەنگی دابەش و بەرامبەر دەوەستێتەوە.
جا ئەوە تەجرەبەی سیاسی هەموو مەمالیكەكانی دونیایە.
ئاماژە و دروشم و لۆگۆ وردەكارین بۆ حزبەكان خۆیان و لە ناوخۆیاندا گرنگن و جێی سەرنجن، بەڵام بۆ جەماوەر ئەوا سیاسەت و ئامانج و كردەوەكان سەنگی مەحەكن ئینجا لۆگۆ و ئاماژەكانیش بۆ ناسینەوە و نازكێشان دێنە كایەوە و تەحسیل حاسڵن.
وەك نەریتی گەشەی سیاسیی زۆرترینی ژمارەی ئەندامێتی حزبەكان، بۆ قۆناغی حكومڕانی و هەڵبژاردن و جادەی پانن و كەمترینی هی سەردەمی شۆڕش و زەحمەتی و ناوچەی ئازادكراون. ئۆرگانەكان لە شاخ بە رێكخستنی نهێنی ناو شارەكان هەزاران بوون و لە دیمەنی ئاشكرادا ماسییەكانیش لە ناو روبارو ئاوە گەورەكەی جەماوەری دەڤەری ئازادكراو، لە لادێ و شارۆچكەی ئازادكراو، دەگمەنن و لە پوختیدا نایاب و دانسقە و جوان بوون.
حزب لە شاخ و شۆرشدا پوختی دامەزراوە و دەستەیەكی رێكخستنی پتەون و هەزاران هەزار جەماوەری لایەنگری هەیە كە بە ئاماژە و پەیامی حزب و شۆرش لەشكرێكی سیاسیی ئامادەن لە تەنگانەدا.
ئەمەیە كە ماوچیتۆنگ وەك ئەزموونی حزبایەتی و شۆرش لە چین دەیگوت: جەماوەر پیانۆیەكن دەست و پەنجەی پیانۆسازی سیحرباز دەتوانێ لەسەر ئاوازی خۆشئاهەنگ بیسازێنێ.
هەڵبەت ئەندامان و هەڤاڵەكان باسكی بەهێزی حزبەكەن، بەڵام ئەوڵ و ئەخیری پیرۆزی بێ رەخنە و هەڵسەنگاندن نین، بە پێچەوانەوە، پیرۆزی تەنها و تەنها ئەو ئامانج و ئەو جەماوەرەیە كە هەزاران تێكۆشەریان لە پێناودا شەهید بوون و ئەگەر هەبن هەقی خاوەندارێتیان هەبێ ئەوا جەماوەر و شەهیدەكانن. لە ساتی وادا حزب، لە كەمی و زۆری، بازوو و باسكی خەباتە، نەك خودی خەبات و خەڵكەكە.
بۆیە سیاسەت كە بۆ خەڵك بوو، ئەولەویەتەكەی بۆ خزمەتی خەڵك بوو ، حزب ئەو هێزە دەبێ كە بە شانازییەوە بیناسێنیت.
لەم دۆخەدایە گرنگە وا ئەزموونی حزبایەتی هەڵسەنگێنن كە حزب نابێ گیتۆی داخراوی ئەندامەكانی بێت. هەر خەمی ئەوانی بێت و خەم لەوان بخوات. ئاخر گیتۆ دیاردەیەكی كۆمەڵگە ئیتنیکی و مەزهەبییەكانن كە لەناو یەكدا بەیەكدا دێن، داخراون و زیاد ناكەن و هەستێكی خۆ بەزلزانینی جۆرییان هەیە كە قەت زیاد ناكەن و لەكەمی دەدەن. جا حیزب وابێت وەك سوارچاكانی هەیكەل و گروپەكانی وەك حەسەن سەباح دەبنە دەستەبژێری خۆدوورخەرەوە لە جەماوەر و ئامانجەكانی تری میللی دادەبرین.
مانای جەماوەرێتی حزب یەكسان نییە بە بوونی زۆرترین ژمارەی ئەندامەكان كە ئەمە تەنیا لە سیستمە یەك حزبییە شمولییەكاندا سەر دەكەوێ و لە ناكاویش دەكەوێ. جەماوەرێتی حزب یەكسانە بە رازی بوونی گشتی لە سیاسەتەكانی و تەبەنی كردنی ویستەكانی جەماوەر لەلایەن حزبەوە كە پاداشتی ئەوەش لە دەنگدان یان فەزای رەزامەندی گشتی لە حزبەکە دەبێت.
بەندە ئەوەندەی لێ دەنووسم بەمەبەستی ئەوەی گفتوگۆی زیاتری لەسەر بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

