شانازیی یەكێتی مێژووەكەی و ئێستاشییەتی
بیروڕا 09:53 AM - 2023-07-13
PUKMEDIA
رێبوار ستار
رێبوار ستار
ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی پڕ لە خەبات و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەینەوە، هەر لەسەرەتای دروستبوونییەوە بە رابەرایەتی سەرۆك مام جەلال، مێژوویەكی گەورە و پڕ لە تێكۆشانە، چونكە دامەزراندنی یەكێتی لە رۆژگارێكی سەخت و دژوار و نائومێدیدا كە لەدوای نسكۆی 1975، كە هیچ ئومێد و هیوایەك لای خەڵك نەمابوو و تروسكایەك نەبوو خەڵك رێگای خۆی پێ رووناك بكاتەوە بۆ ئاسۆی داهاتووی، ئا لەوكاتەدا یەكێتی بە هێزێكی پۆڵاین و باوەڕبەخۆبوونێكی مەزنەوە كڵپەی شۆڕشی نوێی هەڵگیرساند و روناكی و هیوای خستەوە دڵ و دەروونی هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گوند و شارەكانیشەوە و بەورەیەكی بەرزەوە خەباتی یەكێتی پەرەی پێدرا و رۆژ بە رۆژیش كڵپەی شۆڕشەكە و خەباتە سیاسییەكە بەهێزتر و گەورەتر بوو تا گەیشتە ئەوەی بۆ نەیاران و دوژمنانی كورد ببێتە مایەی ترس و دڵەڕاوكێ و بۆ دۆستانیش بووە مایەی متمانە و بڕوابوونەوە بە بەردەوامیی خەبات.
بە جۆرێك كایەی خەبات پەرەی سەند، هەر ماڵێك لە گوند یان لە شار ئەگەر كوڕێكیان یان كەسێكیان پەیوەندیان نەكردایە بە شۆڕشی نوێ و رێكخستنەكانی یەكێتییەوە ئەوا ئەو ماڵە خۆیان بە كەمتەرخەم دەزانی و ئەوانەش كە تێكەڵی كاروانەكە ببوون، شانازی گەورەیان بۆ خۆیان تۆمار دەكرد .
بۆیە یەكێتی لە سەرەتای دروستبوونییەوە هەموو لاپەڕەكانی مێژووی خەباتەكەی پڕە لە داستانی گەورە و سەروەری و لەو پێناوەشدا رووبارێك خوێنی رۆڵەكانی بەخشیووە كە بۆ یەكێتی و خانەوادەكانیان بوونەتە سەروەرییەكی گەورە.
بەری رەنجی ئەو مێژووەی بەهێزەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، ئەوەیە كە سەرەنجام نەخشەی راپەرینی داڕشت و سەریشی خست و ئازادیی هێنایەدی و پەرلەمان و حكومەتی لێ هاتە بەرهەم و لەسایەیدا ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەریی و ئاوەدانیی لێ سەوزبوو، لاپەڕەیەكی تری پرشنگداری یەكێتی بەرزكردنەوەی دروشمی مافی چارەی خۆنووسین و چەسپاندنی بوو لە ئەدەبیاتی سیاسیدا و چەسپاندنی سیستمی فیدراڵی بوو لە دەستووری عیراقی نوێدا.
یەكێتی تا ئێستاش رۆڵی دیار و بەرچاوی هەیە لە داڕشتنی سیاسەتی كوردستان و عیراقدا و هێزێكە دەتوانێت هاوسەنگیی رابگرێت و ژمارەیەكی كاریگەرە لە هاوكێشە ناوخۆیی و عیراقی و ناوچەییەكانیشدا.
یەكێتی قورسایی خۆی تەنها لە خەباتی سیاسی و چەكداریدا چڕنەكڕدۆتەوە، بەڵكو لە خەباتی مەدەنی و دەستەبەركردنی ئازادییەكان و ئیدارە و خزمەتگوزارییەكانیشدا هەمیشە رۆڵی پێشڕەوایەتیی بینیووە.
هەربۆیە وەك سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت: "یەكێتی مێژووە، یەكیتی خوێنی شەهیدە، یەكێتی قوربانیدانە یەكێتی هێزە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

