چلەی زستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەهەرێم?!.
بیروڕا 10:01 PM - 2023-07-19
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
لەتیف نێروەیی
پێشنیاركردن بۆ دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 18/2/2024 پێدەچێت لەژێر گۆشارێكی زۆر دابێت، ئەگینا كۆمیسیۆن چاك دەزانێت مانگی (2) چلەی زستانە و زۆربەی ساڵەكان بەهۆی بەفربارینێكی زۆر و نزمبوونی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر هاتوچۆ لە نێوان شاروشاروچەكان و دێهاتەكانی هەرێمی كوردستان دا نامێنێت و زۆر جار لەناو خودی شارەكانیشدا، دەوامی رەسمی نامێنێت و دەكرێتە پشۆی رەسمی.
هەروەها لەو مەوسمەدا ئەگەر بەفریش نەبارێت، بەڵام بەهۆی سەرماو سوڵەوە هاووڵاتیانی بەتەمەن و نەخۆش و كەمئەندامان لەمافی دەنگدان بێ بەش دەبن، جگە لەوە ئەگەر بەفر ببارێت ئەوا بەهۆی ئەو رەوشەوە، دەنگدەران و تیمەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و تیمەكانی راگەیاندن و چاودێرانی سەر سندوقەكانی دەنگدان و نوێنەری قەوارە سیاسییەكان و چاودێرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و چاودێرانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ناتوانن ئەركەكانی خۆیان بەسەركەوتووی جێبەجێ بكەن و لەوانەشە لەچەندین شوێن پڕۆسەی دەنگدان بەهۆی كەش و هەواوە بەتەواوەتی پەك بكەوێت.
جگەلەوە بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق جۆرێك لە ئەستەمی یە كە بتوانێت تەنها كەمتر لە دوو مانگ لەدوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجۆمەنی پارێزگاكانی عیراق ئامادەكاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە سەرۆكایەتی هەرێمی كۆردستان دەتوانێت ئەم پرسە بە ئەرێنی یان نەرێنی یەكلا بكاتەوە و دەكەوێتە بەردەم بەرپرسیارەتییەكی مێژویی لە پەسەندكردنی ئەو وادە پێشنیاركراوە یان دیاریكردنی كاتێكی گونجاوتر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
07:38 PM - 2026-10-26
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26





.webp)

دابەزێنە

